- نیوەشەو لە شارۆچکەی تەلکێف ئەفسەرێک و دوو پێشمەرگە لەلایەن داعش بە دیل گیرا.
- داعش هەڕەشەی لە 100 خێزانی کوردی موسڵ کرد بۆ ئەوەی بە زووترین کات شارەکە جێبهێڵێن.
- شاندێک کە لە کەرکووکەوە بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی پارێزگاکەیان چووبوونە بەغدا، لە کاتی گەڕانەوەیان ڕفێنران.
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دانیشتنی پەڕڵەمانی ئێراق، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێراق دەستی پێکرد. دوای چەند خولەکێک، بە زۆرینەی دەنگ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا.
- پەڕڵەمانتارانی کوتلە کوردستانیەکان بۆ یەکلایکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق لە شاری بەغدا کۆبوونەوەو دواتریش پڕۆسەی دەنگدان دەستی پێ کرد بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێکی پۆستی سەرۆکی کۆمار لەنێوان د.فوئاد مەعسوم و د.بەرهەم ساڵح-داو دواتر د.فوئاد مەعسوم بە بەدەستهێنانی 30 دەنگ وەک تاکە کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق دیاریکرا.
- لەیلا زانا و سڕی سوورەییا ئۆندەر پەیامێکی ئۆجەلانیان گەیاندە جەلال تاڵەبانی.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 13,069 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!