بە سوپاسەوە بۆ هێزە سیاسییەکانی کوردستان بەسووربوون لەسەر دابینکردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ئەمجارەش سەرۆک کۆمار بۆ کورد دەستەبەر کرا، لە ناو کوردیشدا بەرەزامەندی هەموولایەک سەرۆک کۆماری بە شایستەی هەڵبژاردن بەر (ی.ن.ک) کەوتەوە،
بەم ڕوونکردنەوەیە هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە بەتایبەتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق کە لەسێ ڕۆژی ئایندەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوا بڕیار لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماری عیراق پەسەند دەکات و بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو بڕیارە ئاگادار دەکاتەوە تەنیا مەکتەبی سیاسیی دەسەڵاتی تەواوی هەیە کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار دیاری بکات و بەس، هەر هەنگاوێک پێچەوانەی بڕیاری شەرعی مەکتەبی سیاسی بۆ سەرۆک کۆماری بنرێت هەرگیز قبوڵناکرێت.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 6,217 car bînrawe