لەدوای هاتنی داعش نۆ هەزار ئاوارە روویان لەسلێمانی کردوە
📊 Статистика и опросы
لەدوای هاتنی چەکدارانی داعش بۆ شاری موسڵ و ناوچەکانی تر، نۆ هەزار ئاوەرەی تر روویان لەشاری سلێمانی کردووە.
زریان محەمەد، سلێمانی: بەرێوبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی، عوسمان مستەفا، رایدەگەیەنێت سلێمانی تائێستا لەهاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بێبەشە بۆ ئاوارەکان بێبەشە و پێویستە بەزوترین کات یارمەتی رێکخراوە جیهانیەکانیان بگاتێ.
ئەو دەلێت "هاتنی بەلێشاوی ئاوارەکان بوەتە بارگرانی بەسەر خەڵکەکەوەو قەیرانیان درووستکردوە هەر لەگرتنی ماڵ و خانو بەکرێ و گەران بەدوای کاردا لەبازارەکاندهەموو فشارن بۆ سەر خەڵی شارەکە، لەکاتێکدا حکومەتی عێراقی لەجیاتی هاوکاری گەمارۆی ئابوری گەورەی خستۆتە سەر هەرێمی کوردستان".
لەبارەی ژمارەی ئەو ئاوارنەشی لەدوای هاتنی چەکدارانی داعشەوە بۆ شاری موسڵ و ناوچەکانی تر روویان لەسلێمانی کردووە وتی " 9نۆ هەزار ئاوارەیە".
لەئێستا ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی کوردستانی خۆرئاواو ناوچەکانی تری عێراق روویان لەهەرێمی کوردستان کردووە.
- 16-07-2014
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!