دێدەوانی یەعقوب
دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ لەڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەشوێنەوارەکانی کۆیەو ئاماژە بەبوونی بەردە کۆڵێکی دەستکرد کرا کە لەژێر دار زەیتوونێکی گۆڕستانی (کەکۆن) ی کۆیە کەوتۆتە ژێر زەوی و داوا لەلایەنە پەیوەندارەکان کرا کە بەردەکە دەربهێنرێتەوەو وەک شوێنەوارێکی هونەری بگوازرێتەوە بۆ بەردەم فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، ڕۆژی 13-07-2014 بەردەکە دەرهێنرایەوەو بۆ نمایشی هەمیشەیی گوازرایەوە بۆ فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە.
لێپرسراوی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە ڕایگەیاند: قەبارەی بەردەکە گەورەیە و تیرەکەی 4 مەتر دەبێ و چوار ڕووی بەردەکە داتاشراوەو ڕووی سەرەوەشی هەڵکۆڵدراوە، کونێکی ئاو دادەری بۆکراوە و لەڕووی هونەرییەوە بەکارێکی جوانی هونەری دادەنرێ، بەڵام تا ئێستا مێژووی ئەوکارەمان بۆ ساخ نەبووەتەوە.
- 15-07-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,102