بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ئاماری چوار مانگی ڕووداوەکانی کوشتن و دزی و تەزویرکردن و دەستگیرکردنی تۆمەتباران ڕاگەیاند، کە له و چوار مانگەدا 10 تاوانی کوشتن و دزی و تەزویر ڕووداوه و 18 کەسیش بەتۆمەتی پەیوەدیان به و تاوانانەوە دەستگیرکراون.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر سازکرا، لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر، گرنگترین ئه و ڕووداو تاوانانەی کە لە چوار مانگی ڕابردوو ڕوویداوە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وتی: " لەماوەی ئه و چوار مانگەدا 10 تاوانی کوشتن و دزی و تەزویر ڕوویداوه و له و ڕووەوە 18 تۆمەتبار لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیان ناوە".
ئاماژەی بەوەدا کە لە سەرەتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕێژەی تاوان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، دەستخۆشی لە دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش کرد کە ئەرکەکانی خۆیان زۆر بە باشی بەرێوەدەبەن.
بەرێوبەری پۆلیسی هەولێر دەستخۆشی ئاڕاستەی دانیشتووانی شاری هەولێریش کرد کە هەردەم هاوکار و جێگەی ڕێزن.
- 14-07-2014
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,064
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!