14-07-2014
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لەسەر رێگای نێوان کەلار - جەلەولا، بۆمبێک بە ژمارەیەک پۆلیسدا دەتەقێتەوە کە لە بازگەیەکدا بوون، بەو هۆیەوە چوار پۆلیس برینداربوون.
- لە قەڵادزێ، گەنجێک دوو برای خۆی کوشت و دواتر خۆشی کوشت.
- دوای 10 رۆژ لە رفاندنیان تەرمی دوو کوردی شەبەک دۆزرانەوە.
- وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) رایدەگەێنێت، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) لە شەڕ و پێکدادانی هەرێمی کۆبانێ چەکی کیمیایان بەکارهێناوە و بانگەوازی هەستیاری لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی کرد.
- خۆکوژێک خۆی و ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکەی بە بارەگای فەوجی یەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی قەرەتەپە دەتەقێنێتەوە و بە هۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهید بوو لە گەڵ برینداربوونی 10 پێشمەرگەی تردا، هاوکات ئۆتۆمبیلێکی تر لە ناو شارۆچکەی قەرەتەپە دەتەقێتەوە و چوار برینداری لێدەکەوێتەوە.
- رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هەردوو تەقینەوەکەی گرتە ئەستۆی خۆی و رایگەیاند، کە لە ریێگەی دوو کەسی بیانییەوە، ئەنجامدراون.
- ژمارەیەک چەکدار کە جلی سەربازی عیراقییان لەبەر بووە، هەڵدەکوتنە سەر بارەگای رۆژنامەی "تەئاخی" سەر بە پارتی، کە لە بەغدا بە زمانی عەرەبی دەر دەچێت.
- بەمەبەستی بەرگریکردن لە کۆبانێ لە هێرشی چەکدارانی داعشـ سەدان کورد لە باکووری کوردستانەوە چوونە رۆژئاوای کوردستان.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان