کامەران عەبدە ساڵح
بەپێی تازەترین ئامارەکانی پۆلیسی ڕاپەرین، لەسنوری ڕانیە و ناوچەکانی دیکەی سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، ڕێژەی خۆسوتاندن و توندوتیژیی خێزانی دژ بە ژنان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
نەقیب مستەفا محەمەد، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین، بە خەندان-ی ڕاگەیاند: لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 283 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنان تۆمارکراون.
نەقیب مستەفا ڕوونیشیکردەوە، لەنێو ئاماری توندوتیژیدا دژ بە ژنان له و شەش مانگەدا، 14 حاڵەتی سوتان و خۆسوتاندن، 86 حاڵەتی شەڕکردن و لێدان، 58 حاڵەتی هەرەشەلێکردن و 10 حاڵەتی دەرمانخواردکردن بەدیدەکرێن.
وتیشی: لەکۆی 13 ڕوداوی کوشتن کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لەسنوری بیتوێن و پشدەر تۆمارکراون، دوان لە قوربانییەکان ژن بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیران، 7 دۆسیەی ناپاکیی خێزانیی لای بنکەکانی پۆلیس تۆمارکراون، کە بەشێکیان تائێستا یەکلا نەکراونەتەوە.
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ئاشکرایکرد، بەهۆی سەرجەم ڕوداوەکانی شەش مانگی ڕابردووی سنوری ڕاپەڕین، 1140 کەس دەستگیرکراون و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ کراوە.
رونیشیکردەوە، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2013، ڕوداوەکانی پەیوەست بە توندوتیژی دژ بە ژنان لە ناوچەکە زیادیکردووە، بەوپێیەی لە 12 مانگی ساڵی ڕابردوو، 272 ڕوداو تۆمارکراون، بەڵام ئەمساڵ تەنها لە شەش مانگدا 283 ڕوداو هەبووە.
- 11-07-2014
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,226 times
Write your comment about this item!