ئاماری شەش مانگی رووداوەکانی قەزای سۆران
📊 统计和调查
راماڵ قەسرەیی
لەسەرەتی ئەمساڵەوە تا کۆتای مانگی حوزەیران، لە سنوری بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران کە هەرچوار قەزای سۆران رواندز مێرگەسور چۆمان لەخۆدەگرێت، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیاترلە 500 ملیۆن دینار زیان بە هاووڵاتیان کەوتووه و بە بەراوردیش لەگەڵ ساڵی رابردوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە زیادی کردووە.
عەقید عوسمان محەمەد، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بەخەندانی راگەیاند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیران، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە سنوری بەرێوەبەرایەتیەکەیان 202 ئاگریان کۆنترۆڵ کردوە.
عەقید عوسمان محەمەد وتیشی: رووداوەکانیش بریتیبوون لە 54 سوتانی ماڵی هاووڵاتیان بەهۆی سۆپا و بوتڵی غاز و شۆرتی کارەبا، سوتانی 11 ئۆتومبێڵ بە هۆکاری فیت پەمپ، شەش رووداوی سوتانی دووکان و 36 روداوی جۆراوجۆری محاویلەی کارەبا وپاشماوەی شارەوانی، لەگەڵ 83روودوای سوتانی پوش و پاوان و 12رووداوی سوتانی رەز و باخ.
بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران وتیشی: هەر له و ماوەیەدا تەرمی چوار هاوڵاتیی خنکاو لەلایەن تیمەکانەوە لە دەرهێنراون و25ی دیکەش لەلایەن کارمەندەکانیان لە خنکان رزگارکراون.
وتیشی: کۆی گشتی زیانە ماددییەکانی ئه و ماوەیەش بە زیاتر لە 500 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.
- 10-07-2014
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!