راپەڕین.. دوو هەزار و 651 رووداوی جۆراو جۆر تۆمار کراون
📊 ئامار و راپرسی
هەردی حەسەن
لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، لە ناوچەی راپەڕین دوو هەزار و 651 رووداوی جۆراو جۆر روویانداوە، کە ئەوانیش بەسەر رووداوەکانی هاتوچۆو دەستگیرکردنی هاوڵاتیان و سووتان و چەند حاڵەتێکی دیکەدا دەبینێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین کە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن رێکخست و ئاماری شەش مانگی کارو چالاکی و رووداوەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕینی راگەیاند.
نەقیب مستەفا محەمەد رایگەیاند: لەماوەی ئەم شەش مانگەی رابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دووهەزار و 651 رووداوی جۆراو جۆر تۆمار کراوە، کە لەکۆی ئەم ژمارەدا 1688 رووداو لە بەشی پۆلیسی رانیە تۆمارکراوە و 839 رووداویش لە قەزای پشدەر تۆمار کراون، وە 124 رووداویش لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمار کراون.
وتەبێژی پۆلیس راشیگەیاند: کە بەهۆی ئه و رووداوانەوە 1140 کەس دەسگیر کراون راگیراون بە بڕیاری دادوەر، کە له و ژمارەی دەسگیرکراوانەدا 1124 کەس لە رەگەزی نێر بوون 16 کەسی تریش لە رەگەزی مێ بوون، وە تا ئێستاش بە هۆکاری جیاجیا 27 کەس دەسگیر نەکراون لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیاندا دەکرێت.
سەبارەت بە ئاماری گیان لە دەستدان و برینداربوانی ئه و رووداوانە، نەقیب مستەفا رایگەیاند: بەسەرجەم رووداوەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان 58 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە کە له و ژمارەیەدا 42 کەسیان لە رەگەزی نێرن و 16 کەسی تریش لە رەگەزی مێیە، زیاترین حاڵەتی مردنیش بە هۆکاری رووداوی هاتوچۆ بووە کە 23 کەس به و هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە، دوای ئەویش رووداوی کوشتن کە 11 کەسە.
بەژمارە هۆکاری مردنەکان بەم جۆرەیە:-
1-(23) مردوو ڕووداوی هاتوچۆ
2-(6) مردووی سوتان
3-(1) مردووی خۆسوتان
4-(4) مردووی خنکان لە ئاو
5-(4) بەربوونەوە
6-(1) مردووی تەزوی کارەبا
7-(11) مردووی کوشتن
8- (4) مردووی خۆکوشتن
9-(5) مردووی قەزاز قەدەر
ژمارەی بریندارو هۆکارەکانی بەم جۆرەیە
1-(222) برینداری ڕووداوی هاتوچۆ
2-(198) برینداری شەڕکردن
3-(2) برینداری هەوڵی خۆ کوشتن
4-(149) برینداری بەربوونەوە
5-(11) برینداری تەزووی کارەبا
6-(20) برینداری سوتان
7-(49) برینداری بە ڕووداوی جیا جیا
ئاماری ڕووداوەکان بەپێ ی جۆری ڕووداو:-
1-کوشتن 13
2-خۆکوشتن 3
3-هەوڵی خۆکوشتن 7
4-سوتان 17
5-خۆسوتان 3
6-سوتانی شوێن 12
7-دزی 213
8-هەڕەشە 162
9-شەڕ 266
10-بەد ڕەوشتی 22
11-مۆبایل 48
12-ڕفاندن 6
13-تەزویر 27
14- 24ی هاتوچۆ 19
15-23ی هاتوچۆ 243
17- 21ی هاتوچۆ 315
18-22ی هاتوچۆ 12
19-خنکان 6
20-خیانەتی ئەمانە 6
21-خیانەتی زەوجی 7
22-کێشەی زەوی 8
23-دەرمان خواردن 16
24-ڕاوکردن 67
25-فێڵ کردن 32
26-ماددەی هۆشبەر 5
27-هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت 49
28-دەستدرێژی کردنە سەر فەرمانبەر 27
29-دەستدرێژی کردنە سەر کارمەندانی هاتوچۆ 4
30-وونبونی مرۆڤ 7
چەند ڕووداوێکی جۆربەجۆری تر
ئاماری توندو تیژیەکانی دژی ژنان لە (6) شەش مانگی ڕابردوو
1-کوشتن 2
2-سوتان و خۆسوتان 14
3-شەڕکردن یان (لێدان) 86
4-هەوڵی خۆکوشتن 1
5-هەوڵی کوشتن 1
6-هەڕەشە 58
7-بەدڕەوشتی 17
8-دەرمان خواردن 10
چەند ڕووداوێکی جۆراو جۆر کە سەرجەمیا دەگاتە (283) حاڵەتی توندو تیژی
- 10-07-2014