پارسا حاتەمی کە خوێندکارێکی کوردی دانیشتووی شاری سنەیە، بەشداری لە تاقیکردنەوەی پێنجەمین (ئۆلۆمپیادی نانۆ) کرد کە هەموو ساڵێک لە تاران ڕێکدەخرێت بۆ دەستنیشانکردنی زیرەکترینەکانی ئێران، کە لەکۆی زیاتر لە 25 هەزار خوێندکار تەنیا 30 خوێندکار بەوەڵامدانەوەی 60 پرسیاری ڕاست دەگەنە قۆناغی کۆتایی ئۆلۆمپیادەکە، کە لەنێو ئەوانیشدا پارسا توانی پلەی چوارەم بەدەستبێنێت و ئەمەش یەکەم خوێندکاری کوردە بگاتە ئەو ئاستە. پارسا حاتەمی، خوێندکاری خوێندنگەی بیرتیژانی ناحیەی دووی شاری سنەیە.
- 10-07-2014
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,827