لە ڕاپرسیەکی خەنداند، کە لە سەر وێبسایتی خەندان ئەنجامدرابوو دەربارەی ئەوەی کە ئایا لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستاندای، کە 23 هەزار و 349 کەس بەشداریان تیاکرد، ئەنجامەکەی بەم شێوەیەی خوارەوەبوو.
20 هەزار و 949 کەس بەبەڵێ دەنگیان داوە، هەزارو 999 کەس بە نەخێر و 401 کەس بە نازانم دەنگیان دابوو.
دوای دەستبەسەرداگرتنی مووسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکەی لە لایەن چەکدارانی (داعش) و ڕەوانەکردنی پێشمەرگە بۆ تەواوی سنوورەکانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، خەونی جیابوونەوەی لە عیراق و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لە لایەن تاکی کوردەوە سەری هەڵداوە.
- 09-07-2014
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,258