ئاماری شەش مانگی رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە لە کۆیە
📊 ئامار و راپرسیا
داناجەلال
لەشەش مانگی رابردوو (267) ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە کۆیە روویانداوه و بەوهۆیەوە پێنج هاوڵاتی و سوتاون و (515) دۆنم زەوی لە پوش وپاوان سووتاون و زیانەکانی ئه و ئاگرانەش بەزیاتر لە 120 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێن.
عەمید محەمەد سەعید، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، " لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی شەش، لەسنوری قەزای کۆیە (267) ڕووداوی جۆراوجۆری ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە کە (19) هاوڵاتی به و هۆیەوە گیانیان لەدەستداوه و بریندار بوون.
وتیشی: پێنجیان گیانی لەدەستداوە کەیەکیان ئافرەت بووە ئەوانی دیکەش برینداربوون بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە.
عەمید محەمەد سەعیدئەوەشی راگەیاند، "بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکان (515) دۆنم زەوی لە پوش وپاوان سوتاون، هەروەک زەرەری ئاگرکەوتنەوەکان بە (118) ملیۆن و 215 هەزار دینار لەگەڵ (105) هەزارو 700 دۆلار مەزەندە کراون.
بەڕێوبەری بەرگری شارستانی قەزای کۆیە ئەوەشی خستەڕوو، "لەشەش مانگی ڕابردوو زۆرترین روداوەکان لەمانگی شەشدابوون کە ژمارەیان گەیشتۆتە (112) ڕووداوی جۆراوجۆر.
- 09-07-2014
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!