نزیکەی نۆ هەزار خێزانی ئاوارەی عێراقی ڕویان لە کەرکووک کردووە و لە بەرنامەدا هەیە کەمپێکی تایبەتیان بۆ بونیادبنرێت.
کەرکووک، ئاوێنەینوز: سایتی شەفەقنیوز لەزاری عەمار محەمەد، بەرێوەبەری نوسینگەی کۆچبەرانی عێراقی لە شارەکە، ڕایگەیاندووە کە ژمارەی خێزانە ئاوارەکانی کەرکووک گەیشتونەتە 9000 خێزان و لە دۆخێکی ئابوری و مرۆیی زۆر خراپدا دەژین.
بەهۆی شەڕ و قەیرانە سیاسیەکانی عێراقەوە لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بوونەتە ئاوارەی ناوخۆ و لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان دورکەوتوونەتەوە.
جگە لە کەرکووک، شارو شارۆچکەکانی تری هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوە ڕوبەڕوی شەپۆلێکی گەورە پەنابەری عێراقی بوونەتەوە بەهۆی شەڕ و بەریەککەوتنەکانی نێوان داعش و حکومەتی مالیکی.
- 08-07-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,064 car hatiye dîtin