دەزگای زمانی کوردی(SZK) لە شاری دێرک لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە (3) هەزار خوێندکاری فێری نوسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی کردوە.
لقی دەزگای زمانی کوردی(SZK) شاری دێرک کە (218) مامۆستای هەیە و لەسەدا (90) ی ئه و ڕێژەیە مامۆستای ژنن و لە (109) خوێندنگا وانەی زمانی کوردی دەڵێنەوە. دەزگاکە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە (3) هەزار خوێندکاری لە پێکهاتەکانی عەرەب، سریانی و کورد فێری نوسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی کردوە.
یاسەمین هادی بەرێوەبەری دەزگاکە ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگی و دەرفەتی کەم، دەزگاکەیان هەنگاوێکی مێژووی ناوە و هاوکاری خوێندکاران و هاوڵاتیان ڕێگای لەبەردەم تێپەرکردنی ئاستەنگییەکان کردوە.
ئاماژەی بۆئەوەش کرد کە هەوڵ دەدەن لە شاری دێرک ڕێژەی مامۆستایان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە باشی جێبەجی بکەن.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,503
Ваше мнение о предмете!