لەهەرێمی دێرک (3) هەزار بەشداری خوڵی فێربوونی زامانی کوردبوون
📊 ئامار و راپرسی
دەزگای زمانی کوردی(SZK) لە شاری دێرک لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە (3) هەزار خوێندکاری فێری نوسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی کردوە.
لقی دەزگای زمانی کوردی(SZK) شاری دێرک کە (218) مامۆستای هەیە و لەسەدا (90) ی ئه و رێژەیە مامۆستای ژنن و لە (109) خوێندنگا وانەی زمانی کوردی دەڵێنەوە. دەزگاکە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو زیاتر لە (3) هەزار خوێندکاری لە پێکهاتەکانی عەرەب، سریانی و کورد فێری نوسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی کردوە.
یاسەمین هادی بەرێوەبەری دەزگاکە رایگەیاند کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگی و دەرفەتی کەم، دەزگاکەیان هەنگاوێکی مێژووی ناوە و هاوکاری خوێندکاران و هاوڵاتیان رێگای لەبەردەم تێپەرکردنی ئاستەنگییەکان کردوە.
ئاماژەی بۆئەوەش کرد کە هەوڵ دەدەن لە شاری دێرک رێژەی مامۆستایان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە باشی جێبەجی بکەن.