02-07-2014
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی جەخت لەوە دەکەنەوە، کە دەستوری عیراقی رێگە بەوە نادات کوردستان سەربەخۆی رابگەێنێت، بەڵکو دەستور لەگەڵ ئەوەدایە وەکو هەرێم بمێننەوە.
- نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆیدا هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان و بارزانی و رایگەیاند، مادەی 140 تەواو نەبووە، بەڵکو دەبێت بە رێکارەکانی خۆیدا بڕوات، وتیشی: "هەڵسوکەوتی هەرێمی کوردستان لەم دۆخەدا جێی قبوڵ نییەو هیچ ریفراندۆمێکیش قبوڵ ناکەین و گەلی کوردیش دەنگی پێنادات".
- چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعشی پێشوو) هەڵیان کوتایە سەر گوندی عومەر کانی و گوندێکی تر، زیاتر لە 23 هاوڵاتیان دەستگیرکردوە، کە کوردی شەبەک و تورکمان و عەرەبی شیعەی تیایەو بەرەو شاری موسڵیان گواستوونەوە.
- هێزەکانی پێشمەرگە توانییان گەڕەکی وەحدە لە شاری جەلەولا، لە دەست چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش_ی پێشو) وەربگرنەوە و کۆنترۆڵی بکەن.
- رێکخراوی "ئەنسارولئیسلام" کە گروپێکی کوردییە، دڵسۆزی خۆی بۆ رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و خەلیفەکەی راگەیاند.
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەفەرمی پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و سازدانی راپرسی رادەگەیەنێت.
- ئەمشەو کوێخا ئیسماعیلی تەلانی کەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی جاف لەقەزای دوکان کۆچی دوایکرد.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان