ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی دەڤەری ئامێدی لە بەردەم پەرلەمان گردبوونەوە
- مەسعود بارزانی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر رووداوەکانی ئەمداوییەی ئێڕاق و ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ پەڕڵەمانی کوردستان کۆبووەوە. لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا کە بارزانی ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی وتارێک لەبارەی ریفراندۆمی ناوچە جێناکۆکەکان و سەربەخۆی کوردستانەوە 77 پەرلەمانتاران داوایانکرد دانشیتنەکە نهێنی بێت.
- بەرەی تورکمانی ئێڕاقی رایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمن لە کەرکوک بەو مەرجەی لە بارودۆخێکی ئاساییدا بکرێت.
- بە مەبەستی پشتگیرکردن لە وتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بخرێتە بەر باس، ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی دەڤەری ئامێدی لە بەردەم پەرلەمان گردبوونەوە.
- چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 11:00 هێرشیان کردوتەسەر گوندی خەراب ئەتۆ و گوندی زۆر مێخاری هەرێمی کوبانێ. بەڵام رووبەروی بەرپەرچی توندی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بوونەتەوە و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا (30) ئەندامی چەکدارەکانی داعش کوژراون و تانکێکی ئەو چەکدارانەش بە تەواوەتی تێکشکێندراوە.
- هێزێکی سوپای عیراق، لە رێگەی سلێمانییەوە بەرەو شاری کەلار و لەوێشەوە بۆ خانەقین و کوت، دەکشێتەوە، کە پێشتر لە نزیک کەرکوک نیشتەجێکرابوون.
- ئەمشەو لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە گەڕەکی نیدای شاری کەرکووک لەبەردەم ماڵی هاووڵاتیەکدا، دوو کەسی ئەو بنەماڵەیە بریندراو بوون.
- درەنگانی شەوی رابردوو لەناوچەی مەکتەب خالید لە باشووری کەرکوک بۆمبێک بەهێزەکانی پێشمەرگە تەقییەوە. لەئەنجامی تەقینەوەی ئەم بۆمبە کەبەهێزەکانی پێشمەرگە تەقییەوە پێشمەگەیەک شەهید بوو چواری تر برینداربوون برینی یەکێک لەپێشمەرگەکان سەختە، لەهەمان کاتدا لەباشووری کەرکوک لەنزیک تەکیەی کەسنەزانیەکاندوو بۆمب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پوچەڵکرایەوە.
- گرووپی چەکداریی داعش، شوفێری بارهەڵگرەکانی باکووری کوردستانی، کە لە دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری موسڵ لەلایەن ئەو چەکدارانەوە، گیرابوون، ئازادکرد.
⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 出来事の年表