دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی موسڵ و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری ئەو گروپەی خۆیان بە (عصائب اهل الحق) دەناسێنن، کەتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەڕەشە و لێدوانی شۆڤینیانەی پڕ لە ڕق و کینە بەرانبەر کوردی نیشتەجێی بەغدا و شارەکانی تری عێراق. ناوبراو هەر بەوەش نەوەستاوە و ئەندامانی گرووپەکەی هان داوە کە لەو ناوچانە هەڕەشە لە کورد بکەن و هەڕەشەکانیشیان لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو بکەنەوە.
خەڵکی کوردستان چاویان لەوەیە مەرجەعە بەڕێزەکانی شیعە و حزب و کەسایەتییەکانی شیعە لە بەغدا و باشووری عێراق ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و ڕێگە نەدەن ئەو دەنگە نەشازانە ببنە هەڕەشە لەسەر تەبایی و پیکەوە ژیان و ئەوانە بێ دەنگ بکەن کە دەیانەوێ فیتنە و ئاژاوە بنێنەوە.
کەسێکی وەک قەیس خەزعەلی کە هەموو کەس دەزانێ چ ڕابردوویەکی هەیە هەرگیز ناتوانێ کورد بترسێنێت، بەڵام بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنین، هەرچییەک ڕووبدات بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی ناوبراو.
پێویستە حکوومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی یاسایی خۆی لە پاراستنی کوردی دانیشتووی بەغدا و ناوچەکانی تری عێراق و سەرجەم هاووڵاتییان بە باشی جێبەجێ بکات و جێگەی پرسیارە چۆن دەبێ لە پایتەختی وڵاتدا گرووپێک بتوانن بە ئاشکرا هەڕەشە لە هاووڵاتییان بکەن؟
سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
19-06-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,945 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !