- لە شاری بەعقوبەی سەنتەری پارێزگای دیالە، شەڕ لەنێوان چەکدارانی گرووپی #داعش# و سوپای عێراقی دەستیپێکرد.
- چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش، لە گو وندی مەلا عەبدوڵڵای سەر بە #کەرکووک# بە هاوەن بۆردوومانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
- سەرچاوەیەک ئەمنی پارێزگای کەرکووک ئاشکرای کرد، شەڕو پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و پێشمەرگە لەلایەک و هێزەکانی چەکدارە توندرەوەکان و داعش لەلایەکی ترەوە لە ناوچەی بەشیری سەر بە ناحیەی تازەی شاری کەرکووک دەستی پێکرد.
- اشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنگرەیەکی تایبەت بە وزە کە لە شاری لەندەن بەڕێوەدەچێت ڕايگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بە بۆڕیە نەوتییە نوێیەکەی کوردستان دەبەستێتەوە، بۆ ئەوەی نەوتی خاوی کەرکووک هەناردەی تورکیا بکات.
- شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی دژەتیرۆر و چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام لە سنووری #جەلەولا# بەردەوامە، سەرچاوەیەکیش لە ناو شەڕەکەوە ڕایدەگەیەنێت کە ئەفسەرێک و دوو پێشمەرگە برینداربوون و نزیکەی 20 چەکداری ئەو ڕێکخراوەش کوژراون.
- فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق فەرماندەی فیرقەی سێی پیادەی سوپای عیراق کە کوردە و ناوی هیدایەت عەبدولرەحیم عەبدولکەریمە لە پۆستەکەی لادەبات و دەیداتە دادگا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,460 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !