5 هەزا و 654 خیزانی شارەکانی عیراق ئاوارەی سلێمانی بون
📊 Статистика и опросы
بەهۆی شەڕەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و داعشەوە سەدان خێزان لەجەلەولا ئاوارە دەبن.
زریان محەمەد، سلێمانی: بەریوەبەری کۆچبەرانی سلێمانی، عوسمان مستەفا، رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ئەمسالەوە 5هەزاو 654 خیزانی شارەکانی عیراق ئاوارەی سلێمانی بون.
لەبارەی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان داعش و هۆزێکی عەرەب لەدژی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئاوارەبون ناوبراو وتی"لەئیستادا 300 بۆ 400 خێزانی ئاوارە لەسەر سنورەکانی گەرمیانن و لەماوەی ئەم جەند روژەی شەری پیکدادان داعش لە خواروی عیراق 20 خیزان هاتونەتە سلێمانی بەمەش ریژەی ئاوارەکانی شارەکانی عیراق گەشتوتە 5654 خیزان"
دوێنێ لەناحیەی جەلەولا لەخواری شاری کەرکوک شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و عەشیرەتێکی عەرەب کەژمارەیەک چەکداری داعشیان لەگەڵدایە رویداو.
- 14-06-2014
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!