لە ساڵی 1955 لەدایکبووە، خاوەنی وێنەگری نەورۆزە لەساڵی (1975) دەستی بەم کارە کردووە، بۆیە لەبارەی کارەکەی محەمەد مەهدی بەکوردستانی نوێی وت: من سەرەتا حەزم لەوێنەکێشان بوو دواتر لەلایەن چەند وێنەگرێکی تر هاوکاری کرام وەک محەمەد شوان، عەلی حەمە دەمین ئەوان وێنەگری کۆنی شاربوون، من لەوان ئەزموونم وەرگرت و فێری وێنەگرتن بووم، لەساڵی (1975) دەستمکرد بەوێنەگرتن کرد تائێستا هەموو وێنەکانم لەژووری ئەرشیفی وێنەکان لەدوکانەکەم پاراستوە کە مەزندەی (400) هەزار وێنەی ڕەش و سپی دەکات، هەروەها من هەندێ وێنەی ترم دەست کەوتووە کە لەلایەن ئینگلیزەکان و تورکەکان گیراوە، دوای ئەوەی کۆمپیوتەر هات وێنەکانی ئەوانیشم ئەرشیف کردووە.
وتیشی: ئامانجمان لەکارەکەمان پاراستن و ئەرشیف کردنی مێژووی شارێکە بەکەسایەتییەکان و شوێنەوارە دێرینەکانی، بۆ ئەوەی نیشانی نەوەی داهاتووی بدەین کە سیماو جلوبەرگ و بیناسازی ئەوەکات چۆن بووە کە ئەمەش گرنگییەکی خۆی هەیە لەهەموو ڕوویەکەوە.
- 14-06-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,952