خەڵکی شاری بۆکان و وێژەری ڕادیۆ مەهاباد لە سەردەمی حەمەرەزاشا و دوای ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی و دەستپێکی خەباتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان، کەریمیش چووە ناو ڕیزی حیزبی دێموکرات و لە ڕادیۆی ئەو حیزبە بۆ ماوەیەک کاری وێژەری کردو یەکێک لە کارە دیارەکانی لە ماوەی وێژەریدا لە ڕادیۆ دەنگی کوردستان و خوێندنەوەی پەخشانێکی حەماسی بەناوی "دایەگیان مەگری بۆ ڕۆڵە" لە نووسینی فەتاح کاویان بوو کە لەناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا شوێندانەر بوو.
محەمەد کەریمی لە دەیەی 70ی هەتاویدا سەرلەنوێ لە شارەوە پێوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتەوە کردەوەو دوای ماوەیەک لە ڕێگای کۆمیساریای بەرزی پەنابەران لە هەوڵیر وەک پەنابەر چووە وڵاتی نۆروێژو لە ساڵی 2001ەوە لەو وڵاتە نیشتەجێ بوو.
- 26-05-2014