لەچوار مانگی رابردوو 37 هەزار کەس گەشتی عومرەیان بەجێهێناوە
📊 ئامار و راپرسی
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا دەیان هەزار کەس سەردانی سعودیەیان کردووە بۆ بەجێهێنانی گەشتی عومرە.
(مەریوان نەقشبەندی) بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ ڕۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا (37) هەزار کەس گەشتی عومرەیان بەجێهێناوە.
نەقشبەندی راشیگەیاندووە، لەئێستاشدا سێ هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لەووڵاتی سعودیەن بۆ بەجێهێنانی گەشتی عومرە.
ئەمەو تاکو ئێستاش هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و عێراق تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا بەبووە، بەڵام هەرێمی کوردستان لەترسی ئەو پەتایە بەشێوەیەکی کاتی گەشتی عومرەی راگرتووە.