77%ی پەرلەمانتارانی کوردستان فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانیان پڕکردۆتەوە.
هەولێر، ئاوێنەنیوز: ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی نەزاهەی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ(دوو شەممە) ڕایگەیاند، تائێستا 77%ی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانیان پڕکردۆتەوە و فۆرمەکانیشیان گەڕاندوەتەوە بۆ دەستەکە.
پێشتر دەستەکە 1080 فۆرمی بەسەر دامەزراوەکانی دەسەڵاتی دادوەریی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتاراندا دابەشکردبوو بۆ ئەوەی سامانی خۆیان ئاشکرا بکەن.
سەرۆکی دەستەی نەزاهە ئەوەشی خستەڕو کە تائێستا 86 پەرلەمانتار فۆرمەکانیان گەڕاندۆتەوه و ئه و ژمارەیەش دەکاتە ڕێژەی 77%ی پەرلەمانتاران.
ناوبراو ڕونیشیکردەوە، جگە لە 111 پەرلەمانتار، 56 فۆرمیان بەسەر ڕاوێژکارندا دابەشکردوە،تائێستا 31 ڕاوێژکار فۆرمەکەیان گەڕاندۆتەوە.
سەبارەت بە دەسەڵاتی دادوەریش، ئەحەمەد ئەنورە وتی، 753 فۆرمیان بەسەر دەسەڵاتی دادوەریدا دابەشکردوە و سەرجەم فۆرمەکان گەڕێنراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە لە کۆی 1080 فۆرمی دابەشکراو، 874 دانەیەیان بە پڕ کراوەیی گەڕێنراونەتەوە.
وتیشی، ئه و کارە هەنگاوێکی زۆر باشە، بۆ یەکەمین جارە کارێکی له و شێوە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، پێشبینی دەکەن تا کۆتای ئەم مانگە سەرجەم فۆرمەکان بگەڕێنرێنەوە.
- 13-05-2014
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,751
Escriba su comentario sobre este artículo!