خەندان - ڕاماڵ قەسرەیی
پاشنیوەرۆی هەینی بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە یاریزان و میدیاکار و گەشتیاری ناوخۆ و بیانی لە ناوچەی باڵەکایەتی ڤیستیڤاڵی لێخورینی بەلەم ئەنجامدرا کە بۆیەکەمین جارە لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ڤیستیڤاڵی لەم جۆرە ئەنجام دەدرێت.
بەختیار قادر، بەرپرسی ژووری ڕاگەیاندنی ئۆفیسی چۆمانی ناشناڵ پارکی هەڵگورد سەکران بەخەندانی ڕاگەیاند،" بەبەشداری دەیان یاریزانی نێودەوڵەتی و میدیایی جیهانی بواری دیکۆمینتاری و دامەزراوەی سروشتی عێراق و کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەلەمی سەوڵ و کۆمپانیای سویسری بۆ گەشتی سەرکەوتن بەسەر چیاکان، لە ناوچەی باڵەکایەتی ڤیستیڤاڵی لێخورینی بەلەم ئەنجامدرا".
وتیشی: ڤیستیڤاڵەکە لەلایان ئۆفیسی چۆمانی ناشناڵ پارکی هەڵگورد سەکران و بەسپۆنسەری کۆڕەک تلیکۆم ئەنجامدرا کە سەعات (2) پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووباری حاجی ئۆمەران دەستی پێکرد و بریاریشە (11)رۆژ بەردەوام بێت لەرووبارەکانی باڵەکایەتی و ڕواندز.
بەوتەی بەختیار قادر،"جگە لەبەلەم لێخورین تیایدا چەندین چالاکی هونەریی و ڕاهێنانی کەسانی ئارەزوومەند لە لێخورینی بەلەم و چەندین کرداری پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکانیش لەلایان کەسانی پسپۆری ژینگەیی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێن".
هاوکات بەختیار قادر هێمای بۆ گرنگی چالاکیەکە کردو وتی: بۆیەکەمین جارە لەسەر ئاستی عێراق ڤیستیڤاڵی له و جۆرە ئەنجام بدرێت و مەبەستی سەرەکیشمان ناساندنی لایەنی گەشتیاریی هەرێمی کوردستانە بە وڵاتانی بیانی و ڕاکێشانی زۆرترین گەشتیار و ڕێزگرتنە لە ئاو لەهەرێمی کوردستان.
- 09-05-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,984 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!