پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,098
وێنە 105,396
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,947
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موک...
بەڵگەنامەیەکی‌ ویکیلیکس: دەسەڵاتی‌ مەرکەزی‌ زاڵە بەسەر ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمدا
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەڵگەنامەیەکی‌ ویکیلیکس: دەسەڵاتی‌ مەرکەزی‌ زاڵە بەسەر ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمدا
بەڵگەنامەکان

بەڵگەنامەیەکی‌ ویکیلیکس: دەسەڵاتی‌ مەرکەزی‌ زاڵە بەسەر ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمدا
بەڵگەنامەکان

ئای‌ دی‌: 09BAGHDAD1969
بابەت: یاساکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان، هەرێمی‌ کوردستانیش دەگرێتەوە

بەروار: 21ی‌ تەمموزی‌ 2009
پۆلێن: پۆلێننەکراو/ تەنها بۆ بەکارهێنانی‌ ڕەسمی‌
پوختە:
ڕۆژی‌ 20ی‌ نیسانی‌ 2009، پەرلەمانی‌ کوردستانی‌ عێراق، یاسای‌ ئەنجومەنەکانی‌ پارێزگاکانی‌ تێپەڕاند کە دەسەڵاتی‌ دەسەڵاتەکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان دیاریدەکات، بەڵام بەبەراورد بەیاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ حکومەتی‌ عێراق، کەمتر دەسەڵاتی‌ لامەرکەزی‌ داوەتە ئەنجومەنەکان. خەڵکی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەگشتیی‌ بێئاگان لەرۆڵی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان، لەبەرئەوەی‌ لەکاتی‌ دروستبونیانەوە لەساڵی‌ 2005ەوە، ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان یاسایەکی‌ ڕەسمی‌ و دەسەڵاتی‌ بودجەیان نەبوە. هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان دیارینەکراوە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە بکەوێتە کۆتایی‌ 2009 یان 2010.
پاش زیاتر لەساڵێک لەمشتومڕ لەسەر ئەوەی‌ کە لامەرکەزیەت چۆن لەهەرێمی‌ کوردستان پەیڕەوبکرێت، سەرەنجام پەرلەمانی‌ کوردستان لە 20ی‌ نیسان یاسای‌ دەسەڵاتەکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ پەسەندکرد. یاساکە چوە بواری‌ جێبەجێکردنەوە بەداواکردنی‌ گۆڕانکاریەک لەلایەن سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستانەوه و لەلایەن پەرلەمانیشەوە ڕەزامەندی‌ لەسەر درا، هەروەها کورسیش بۆ کەمە نەتەوایەتیەکان لەهەر ئەنجومەنێکی‌ پارێزگادا جیاکراوەتەوە. هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی‌ پارێزگاکان دەستنیشاننەکراوە، بەڵام لەبەرئەوەی‌ ڕۆژی‌ 31ی‌ کانونی‌ دوەمی‌ 2010، ماوەی‌ دەسەڵاتی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان تەواودەبێت، بۆیە سەرچاوەکانی‌ هەواڵ وای بۆ دەچن هەڵبژاردنەکان بکەونە کۆتایی‌ ساڵی‌ 2009 یان سەرەتای‌ 2010.
هاوشێوەی‌ یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ عێراق، ئەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستانیش ڕێگە دەدات بەهەڵبژاردنی‌ پارێزگار، ئەنجومەنی‌ پارێزگا، قەزاو ناحیەکان. هەریەکێک لەئەنجومەنی‌ پارێزگاکان پارێزگارێک و سەرۆکێکی‌ ئەنجومەن هەڵدەبژێرێت، هەروەها بەرپرسیشە لەداڕشتنی‌ سیاسەتی‌ گشتیی‌ پارێزگا، بەهەماهەنگی‌ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی‌ سەر بەحکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان. هەر پارێزگارێکیش دەسەڵاتی‌ ئەوەی‌ هەیە بودجەی‌ پارێزگاکەی‌ دابڕێژێت، یاساکە ڕۆشن نیە لەبارەی‌ وردەکارییەکانی‌ چۆنیەتی‌ جێبەجێکردنی‌ پرسی‌ ئه و بودجەیە. بۆ نمونە، ئه و دەسەڵاتە تایبەتەی‌ کە پارێزگارو ئەنجومەنی‌ پارێزگا هەیانە سەبارەت بەپڕۆژەکانی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ بەپشتیوانی‌ حکومەتی‌ هەرێم، ئاڵۆزە.
هاوکات چەندین جیاوازی‌ بەرچاو هەیە لەگەڵ یاساکەی‌ حکومەتی‌ عێراق. ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان پەیوەستن بەکوردستانی‌ عێراقەوە لەبری‌ دەوڵەتی‌ عێراقی‌ فیدراڵ. بەپێی‌ یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان، بڕیارو یاساکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان ناکۆک نابێت لەگەڵ دەستوری‌ هەرێمی‌ کوردستاندا، لەکاتێکدا یاساکەی‌ عێراق دەڵێت نابێت یاساکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان ناکۆک بێت لەگەڵ دەستوری‌ عێراقی‌ فیدراڵدا. (تێبینی‌: هەرچەندە لەیاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا بەرونی‌ باس نەکراوە، بەڵام ئێمە لەوە تێدەگەین کە بڕیارەکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگا کاریپێناکرێت، ئەگەر بێتو لەگەڵ یەکێک لەدەسەڵاتە تایبەتیەکانی‌ حکومەتی‌ فیدراڵدا ناکۆک بێت، یاخود لەگەڵ ئه و مافە بنەڕەتیانەی‌ لەدەستوری‌ عێراقدا گەرەنتی‌ کراوە). یەکێکی‌ دیکە لەجیاوازییەکان زمانی‌ ناو یاساکانە، لەیاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا دەڵێت، ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێم دەتوانن بڕیار یاخود ڕێنماییەکان دەربکەن، بەڵام لەوەی‌ حکومەتی‌ عێراقدا هاتوە، ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان دەسەڵاتی‌ ئەوەیان هەیە یاساکان دەربکەن. (تێبینی‌: جیاوازی‌ نێوان "بڕیار" و "رێنمایی‌" و "یاسا"، وەک لەیاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا هاتوە، ڕون نیە). بەڵام لەهەردو حاڵەتەکەدا، ئەم دەسەڵاتە سنوردارکراوە بۆ ئەوەی‌ لەچوارچێوەی‌ کاروباری‌ ئیداری‌ و دارایی‌ پارێزگاکاندا بەکاربێت. لەگەڵ ئەوەی‌ کە بەرپرسیارن لەبەردەم ئەنجومەنی‌ پارێزگاکاندا، پارێزگارەکان لەروی‌ ئیدارییەوە لەژێر دەسەڵاتی‌ قەزائی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حکومەتی‌ هەرێمدان، لەکاتێکدا یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ حکومەتی‌ عێراق ڕێگە دەدات بەدامەزراندنی‌ "دەستەیەکی‌ باڵا بۆ بەڕێوەبردنی‌ کاروباری‌ ئیداریی‌ پارێزگاکان"، کە لەلایەن سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانەوە سەرۆکایەتی‌ دەکرێت.
چەندین جیاوازی‌ دیکە لەئارادان. لەکاتێکدا یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ حکومەتی‌ عێراق دەسەڵاتی‌ سەرپەرشتیکردنی‌ هێزە ئەمنیەکانی‌ پارێزگاکان (جگە لەسوپای‌ عێراق) دەبەخشێتە پارێزگار، بەڵام یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەڕونی‌ دەسەڵاتی‌ سەرپەرشتیکردنی‌ هیچ هێزێکی‌ ئەمنی‌ (هێزە مەدەنیەکان یاخود پێشمەرگە) نەداوەتە پارێزگار بەدەر لە"لێکۆڵینەوە لەتاوان". یاساکەی‌ هەرێمی‌ کوردستان ڕێگە بەهەر پارێزگایەک دەدات کە تەنها ئه و داهاتە هەڵبگرێت و سەرفی بکات کە لەخزمەتگوزارییەکان و سەرچاوەکانی‌ داهاتی‌ جوڵاوی‌ حکومەتەوە دەستیدەکەوێت، وەکو فرۆشتن و بەکرێدانی‌ موڵکە حکومیەکان. بەڵام لەیاساکەی‌ عێراقدا ڕێگە بەپارێزگاکان دەدات داهاتی‌ فرۆشتنی‌ هەردو سەرمایەی‌ جوڵاو نەجوڵاو بۆ خۆی‌ هەڵبگرێت، هەروەها ڕێگە دەدات بەوەی‌ پارێزگاکان ڕێژەی‌ باج و غەرامە دیاریبکات و داهاتی‌ پڕۆژەکانی‌ وەبەرهێنانیش هەڵبگرێت بۆ خۆی‌. یاساکەی‌ هەرێمی‌ کوردستان داوا دەکات لانیکەم %30ی‌ ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان، قەزاو ناحیەکان ژنان بن، لەکاتێکدا لەوەی‌ عێراقدا مەرجێکی‌ له و شێوەیەی‌ تێدا نیە. هەروەها لەوەی‌ کوردستاندا ڕەچاوی‌ سیستمی‌ کۆتای گروپە کەمینەکان کراوە لەهەر ئەنجومەنێکی‌ پارێزگادا بەپێی‌ ڕێژەی‌ دانیشتوانی‌ هەر گروپێکی‌ دیاریکراو لەهەر پارێزگایەکی‌ دیاریکراودا. دوایین خاڵ، یاساکەی‌ عێراق دەسەڵاتی‌ ئەوە دەداتە پارێزگارەکان، زانکۆ دروستبکەن بەهەماهەنگی‌ لەگەڵ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵای‌ حکومەتی‌ عێراقی‌، بەڵام لەیاساکەی‌ هەرێمی‌ کوردستاندا شتی‌ له و جۆرە لەخۆناگرێت.
لەمیانەی‌ گفتوگۆیەکی‌ تەلەفزیۆنیدا لەم دواییانەدا لەدهۆک، ئەوانەی‌ پەیوەندییان بەبەرنامەکەوە دەکرد پرسیاریان لێدەکرا لەبارەی‌ ناسینی‌ ئەندامانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکەیان کە ژمارەیان 41 ئەندامە. بەشداربوەکان تەنها 5 ئەندامیان دەناسی‌. ئەم نمونەیەش ئەوە نیشاندەدات کە ژماریەکی‌ کەم کەس هەیە لەهەرێمی‌ کوردستان زانیاری‌ هەبێت لەبارەی‌ بونی‌ یاخود ڕۆڵی‌ ڕاستەقینەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانەوە. سەرچاوەکان لەهەولێرو دهۆکەوە باسیان لەوە کرد کە هۆکاری‌ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان لەگەڵ دروستبونیانەوە ناچالاکبون. هاوشێوەی‌ باقی‌ شوێنەکانی‌ دیکەی‌ عێراق، لەساڵی‌ 2005ەوە لەهەرێمی‌ کوردستانیشدا ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان دروستبون. بەڵام هەتا دەرچونی‌ یاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان لەلایەن پەرلەمانی‌ کوردستانەوە، ئه و ئەنجومەنانە هیچ دەسەڵاتێکیان نەبو لەژێر یاسای‌ حکومەتی‌ هەرێمدا و یاساکەی‌ حکومەتی‌ عێراقیش کە لەکۆتایی‌ ساڵی‌ 2008 دەرچو، نەیدەگرتەوە. کاری‌ هەرسێ‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێم بەشێوەیەکی‌ سەرەکی‌ پشتبەستو بو بەکەسایەتی‌ پارێزگارەکانەوە.
چالاکیەکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێدەچێت زۆرتر لەبەرچاوی‌ خەڵکی‌ بێت. سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەنجومەنی‌ پارێزگا هەوڵێکی‌ زۆری‌ داوە بۆ ئەوەی‌ شەفاف بێت لەچالاکیەکانی‌ تایبەت بەبەرکاربردنی‌ بودجە و تەرخانکردنی‌ سەرچاوەکانی‌ داهات لەسەر بنەمای‌ دانیشتوان و پێویستی‌. ئەنجومەنی‌ پارێزگا دەست لەناو دەست لەگەڵ پارێزگاردا کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی‌ پڕۆژەکانی‌ بنیاتنانەوەی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ کە لەلایەن حکومەتەوە بودجەی‌ بۆ تەرخاندەکرێت، هەروەها گەیاندنی‌ خزمەتگوزاری‌ و دروستکردنی‌ متمانە لەپێناو پێشخستنی‌ پارێزگاو دابەشکردنی‌ سەرچاوەکان.
کۆمێنت: مەسەلەی‌ لامەرکەزیەت لەپێکهاتەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ حکومەتی‌ هەرێمدا، لەگەیشتنی‌ بۆ هەرێمی‌ کوردستان درەنگ کەوت. وەک پێشبینیش دەکرێت، کاریگەری‌ بەهێزی‌ دەسەڵاتی‌ جێبەجێکردنی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەداڕشتن و مشتومڕی‌ پەیوەست بەیاسای‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکاندا، بوەتە هۆی‌ بەردەوامیدان بەئیدارەیەکی‌ زیاتر مەرکەزی‌، بەبەراورد لەگەڵ ئه و پارێزگایانەی‌ کە یاساکەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ عێراق دەیگرێتەوە.
- 26-04-2014
ئەم بابەتە 4,983 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە
[2] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | باڵیۆزخانەی‌ ئەمەریکا لەبەغدا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-04-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,983 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,098
وێنە 105,396
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,947
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!