چەند ڕۆژێکە لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باس لە پشتێنەی ئەمنیی دەوری شاری هەولێر دەکرێت گوایە مەبەستی سیاسیی لە پشتەوەیە، لێرەدا دەمانەوێت بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی ڕابگەیەنین کە پشتێنەی ئەمنیی شاری هەولێر بابەتێکی ئەمنییە و بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش بۆ شاری هەولێر و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و ڕێگرتن لە دزەکردنی تیرۆرستان چەندین ساڵە لە دەوروبەری هەولێر لێدراوە، چونکە هەڵکەوتەی جوگرافیی شاری هەولێر لە هەموو لایەک کراوەیە و دەشتاییە، هەروەک چۆن پشتێنەیەکی ئەمنی لە دەوری شاری کەرکووک لێدرا کە بە کارێکی باشی دادەنێین و ئومێد دەکەین ببێتە هۆی کەمکردنەوەی کاری تیرۆرستی لە شاری کەرکووک، ئەوەی ئێستاش باسی لێوە دەکرێت تەنیا گواستنەوەی شوێنی ئەم پشتێنەیەیە بەهۆی فراوانبوونی سنووری شاری هەولێر بە شێوەیەک کە ڕووبەرێکی فراوانتر بگرێتەوە و بە شێوەیەکی بازنەیی هەر چوار دەوری شاری هەولێر بگرێتەوە و 18 بازگە لەسەر ئەم پشتێنە ئەمنییە هەیە، ئەوەش وەک کارئاسانییەک بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە دەوروبەری شاری هەولێر.
لەگەڵ ڕێزدا
راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
26-04-2014