گەورەی هێژا، زۆر بەڕێز سەرۆک کۆماری عیراق مامی گەلی کورد... مام جەلال مامی من.. لەقوڵڵایی دڵمەوە سڵاو و ڕێزی خۆمت ئاڕاستە دەکەم
بە زیاتر لە نیو سەدە خەبات لەپێناوی ئازادی و ئاشتیدا لەدڵی میللەتی کورددا جێگەی خۆت کردۆتەوە.
خەباتی ئاشتی و ئازادیی میللەتی کورد، ئەمڕۆ پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ. کوردەکان خەبات دەکەن بۆ ژیانەوەو مانەوەی خۆیان، ئەوەتا ئەمڕۆ پێویستمان بە ئەزموون و ڕێنماییە بەرفراوانەکانی تۆیە، چونکە جەنابت ژیان و عەقڵ و دانایی خۆت بۆ ئازادی گەلی کورد تەرخان کرد.
لەم قۆناغە مێژووییەدا، ئومێد دەخوازم و باوەڕیشم وایە جارێکی دیکە بە تەندروستییەکی باش دەگەڕێیتەوە ناومان و دەبیتەوە ڕێنیشاندەری هەموومان. لەو قۆناغەدا کە لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوویت، من و هاوڕێکانم بەردەوام پرسیاری تەندروستی جەنابتمان لە کاک بەهرۆز کردووە. لەم ڕۆژانەی دواییدا هەواڵی تەندروستی جەنابت و بەرەوپێشچوونی بارودۆخەکەمان پێگەیشت. ئەمە گەورەترین بەختەوەرییە بۆ من.
ئێمەش و هەموو میللەتی کوردیش دەست بەدوعاین بۆ جەنابت. هیوادارم بە زووترین کات بگەڕێیتەوە ناو خانەوادەو میللەتەکەت، کە تێکۆشانێکی گەورەت لەپێناویدا کردووە. هەموومان چاولەڕێین. چرکە بە چرکە کات دەژمێرم بۆ ئەوەی دەستە موبارەکەکانی تۆ ماچ بکەم.
ئەحمەد تورک
سەرۆکی شارەوانی گشتی ماردین
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,128 times
Write your comment about this item!