نوسینگەی هاریکاری ئەمنیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عیراق ئاشکرایکرد، 14 ملیۆن چەکی جۆری موشەک و 7 هەزار پارچە چەک ڕادەستی عیراق کراوە،ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێکەوتنەکەی لەبارەی کۆپتەری ئەپاچیی نێوان عیراق و ئەمریکا بەهۆی ڕێوشوێنەکانەوە دواکەوتووە.
مایکڵ بدناریک، بەرپرسێکی ئەمریکاو سەرۆکی نوسینگەی هاریکاری ئەمنیی ئەمریکاو عیراق بەرادیۆ سەوای ڕاگەیاند،" ئەمریکا لەپێش وادەی خۆی چەکەکانی ڕادەستی عیراق کردووە، بەڵام هەندێک چەک بەپێی بەرنامەیەکی درێژخایەن ڕێکەوتنی لەسەرکراوە، لەوانە فرۆکەی ئەپاچی، بەوپێیەی کە بەدڕترین فڕۆکەی هێرشبەر هەژمار دەکرێت".
بەوتەی بدناریک،" ئەگەری ئەوە لەئارادایە بەپێی ڕێکەوتنەکانی پێشوو، فرۆکەی جۆری F16 لەمانگی نۆی داهاتوو بگاتە عیراق، هەروەک بەهۆی ڕێوشوێنە ئەمنی و سەربازیی و داراییەکانەوە، وادەی گەیشتنی فڕۆکەکانی جۆری ئەپاچی نۆ مانگی دیکە دوا دەکەوێت".
بەرپرسە ئەمریکیەکە، ڕەتیکردەوە، فڕۆکەوانی ئەمریکا ئەرکی لێخوڕینی ئه و فڕۆکانە لەعیراق بگرنە ئەستۆ، وتیشی:
بەرنامەیەک دانراوە بۆ ڕاهێنان و مەشقپێکردنی فڕۆکەوانان و ستافی چاودێریی ئه و فڕۆکانە لە خەڵکی عیراق.
پێش ساڵ و نیوێک، عیراق گرێبەستی لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی کڕینی 24 فڕۆکە ئیمزاکردووه و پێش گەیشتنی ئه و فڕۆکانە پێویستە وەزارەتی داراریی عیراق پارەی فڕۆکەکان ڕەوانەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بکات.
- 23-04-2014