- لەیەکێک لە کێلگەکانی مین لە دەڤەری باڵەکایەتی، بەیانی ئەمرۆ، مین بە هاوڵاتیەکی سنوری قەزای ئاکرێدا تەقیەوە کە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهار ڕووی لەو ناوچەیە کردبوو.
- لە هێرشێکی تیرۆرستی بۆسەر گوندێکی کوردی شەبەک لە پارێزگای نەینەوا 35 کەس بوونە قوربانی و ژمارەیەک دووکانی هاوڵاتیان لە شوێنەکە ڕووخاون.
- بەهۆی هێرشێکی چەکداریی بۆ سەر پۆلیسی قەزای خورماتوو، بەوهۆیەوە شەش پۆلیس برینداربوون. کانیدیکێکی پارتی دیموکراتی کوردستان (شێخ سالم یوسف کیکی) کە لە ناو بریندارەکاندابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
- دژی پێشێلکاریی مافی منداڵان و دەستدرێژی بۆ سەر منداڵانی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا، ئەمڕۆ، لە ئامەد خۆپیشاندانێک سازکرا.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,742