بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2014نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📝 راپورت ۆ خۆازیاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بو کۆبوونەوەی راوێژی نەتەوەیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان نەدمانی دەستەی بەرێوبەری ڵە کۆبوونەوەکە دەستنیشان کرا | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
راپورت ۆ خۆازیاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بو کۆبوونەوەی راوێژی نەتەوەیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لە
📝 بەڵگەنامەکان


فایلی پەیوەندیدار
لە ماوەی 36 ساڵی ڕابردوودا کۆماری ئيسلامی ئێران دەستوورێکی بنەرەتی خستۆتە کار بەرامبەر گرووپە ئيتنيکيەکان لە ئێراندا، کە بۆتە مايەی دروست کردنی جياوازی لە نێوان ئەم گروپانەدا. دابەشکردنی نايەکسانی بودجەی ووڵات بە سەر شوێنە جياوازەکانی وولاتدا، بەجۆرێک کە کەمترين بودجە بۆ ناوچەی ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان تەرخان کراوە.
نە بوونی ئازادی و ئاسايش، خراپی باری ئابووری و بێکاری، تێکچوونی خیزان و، پەرتەوازەبوونی مندال و مێرمنداڵ و تووشبونيان بە ماددەی هٶشبەرو، خۆکۆشتن ۆ کۆچکەردەن، کۆمەڵکوژی کۆلبەران و کاسبکارانی کورد، دەستبەسەر کردنی چالاکوانانی کورد، تيرۆر کردنی خەلک لە شەقامەکاندا، هەموو ئەمانە بەشێکن لە ژیانی دانیشتوانی ‌رۆژهەڵاتی کوردستان
بەپێی ڕاگەيندراوێک لە لايەن نمايەندەی شارەکانی سنە و ديواندەرە و کامياران لە مەجليسی شورای ئيسلامی لە کۆی 6030کیلومەتەر رێگا لە پارێزگای سنە تەنها 2300 کیلومەتر ئسفەلت کراوە ولە ڕيزی دواوە يا کۆتايدايە لە 31 پارێزگای دیکەی ئیران، بۆ زانياری ئيلام کەمێک باشترە، دوای ئەوەش کرماشان وە دوای ئەويش ورمێ دێت.
هەر ئەوەش بووتە هۆی ئەۆی کە 221 کەس دووجاری ڕوداوی هاتووجۆ بونەتەوە و رێژەيکيشان گيانيان لە دەست داوە.
لە ماوەی 1 سالی رابردوودا،وە بەپێی ئەو ڕێژەيەيە کە زانراوە لە لايەن ئەحمەد شەهيد ڕاپۆرتەری تاێبەتی ئێران بۆ مافی مرۆڤ لە سازمانی نەتەوەێەکگرتووەکان، 687 کەس ئيعدام کراون وە لەکۆی ئەمانە 217 یان کوردن، لەکاتێکدا کۆی گشتی دانيشتوانی ئێران لە 80،000000 پێک هاتوە، وە 10،000000-15،000000 کوردن.
بە پێی ووتەی (قادرمەرزی)سەرۆکی کۆمەڵەی نمايندەکانی کوردستان رادەی داهاتی دانيشتوانی پارێزگای سنە کەمترە لە نيوەی داهاتی دانيشتوانی ئێران بەگشتی، هەر بەوشێوەيە ش ڕادەگەينێت کە ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای سنە دا 28% وە بەگشتی لە ئێراندا 10،4.
هەمان ڕئژە لە ئيلامدا بەدی دەکرێت لە کرماشان و ورمێ کەمێک کەمترە.
ڕێژەی منداڵبوون کەمترە لەنيوەی ڕێژەی ناوچەکانی تری ئێران، وەهەروەها ڕێژەی جيا بوونەوە و تێکچوونی خێزان لە پارێزگای سنە زياترە ڵە دانيشتوانی ئێران بەگشتی.
رێژەی کۆچکرنی کوردەکان بۆدەرەوەی ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان لە 8،5% پێک دەهێنێت.
لەساڵی ڕابردوودا 23 کەس گيانيان لەدەست داوە و بە هۆی سووتاندن يا خۆسوتاندنەوە کە ڕێژەيەکی زۆریان ژنن.
ئەم ڕێژيە لە پارێزگای ئيلاميش وەک پارێزگای سنە، بەڵام لە پارێزگای کرماشان و ورمێ کەمترە.
ڕێژەی خۆکووشتن يا مردن کە بەهۆی خنکاندن بەهۆی کارەساتی گاز يا بەهۆی لەئاودا خنکان، گيانيان لە دەست داوە دەگاتە 44 حاڵەت.
و لەئيلامیش هەمان ڕێژەيە، لە ورمێ و کرماشان کەمترە.
ئەو ئامارانە و ئاماری زۆرێک لەوانەی کە بەهۆی ماددەی هۆشبەرو کارەساتی تر گيانيان لە دەست داوە کە تائێستا بە ووردی نازانرێت.
بە گشتی پێشێڵکردنی مافی مرۆڤ لە سەر یەک هەزار و 550 حاڵەتی لە ‌رۆژهەڵاتی کوردستان لەساڵی 1392‌ی هەتاوییدا.
لەنێوان هاووڵاتیانی مەدەنی کوژراو و بریندار بە هۆی تەقینەوەی مین، لە کۆی گشتیی 38 کەس تومار کراوە، کە11 منداڵی تەمەن ژێر15ساڵ وەبەر چاو دەکەوێ.
ئاماری کۆڵبەرانی گيان لەدەستدراو 102 کۆڵبەرن، وە هاووڵاتيانی مەدەنی 90 هاووڵاتی.
ئاماری زيندانيانی سياسی و پەيڕەوانی ئاينی مەحکوم بە ئێعدام 81 زيندانی لە کاتی ئەمڕۆدا.
بە پێی ئامارەکان ڕێژەی دەستبەسەرکراوەکان پێکهاتووە لە:
378 دەستبەسەرکراوی سياسی، 294 ی دۆزی ئا ينی،313 کرێکارو کۆلبەر، 29 کەس بنەماڵەی چالاکانی سياسی و مەدەنی، 31 کەس لە پاڵێوراوانی شارو پارێزەر،87 کەس هاووڵاتەانی مەدەنی، 36 کەس ڕۆژنامەنووس نووسەرو مامۆستای زانکۆ،45 کەس وێبلاگنووس، دەرهێنەر، وێنەکێش، گۆرانيبێژ،46 کەس خوێندکار وە هەروەها لە حاڵەتەکانی تر 33 کەس.
بەپێی ئاماری دەستبەسەر کراوەکان، 80% کەسانی دەستبەسەرکراوکانی رۆژهەلاتی کوردستان، دوای قۆڵبەست کرانیان چارەنووس و شوێنی راگرتنیان نادیار بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بە پێی یاسای بنەڕەتی ئێران دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی قەدەغە کردووە، یاسای بنەڕەتی باس لەوە دەکات کەسی دەستبەسەرکراو دەستبەجێ‌دەبێ‌لێکۆلینەوەی لەگەڵدا بکرێ‌و هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە دوای "تەفهیمی اتهام(پاش ئەوەی تاوانەکەی پێ راگەیاندرا)"دەبێ‌ئەنجامەکەش بە شێوەی نووسراوە بە کەسی دەستبەسەرکراو رابگەیەندرێت
ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە پێناو وەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی وشیار و هاوکات بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر
کۆمەڵگا باوەڕمان بە شێوازگەلێک لە چالاکی کۆمەڵایەتی هەیە کە بەباوەڕین کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەستەبەربوونی مافەکانی مرۆڤ بە تایبەتی لە ناو کۆمەڵگای کوردستان دا دەبێت کە بەوشێوەی خوارەوە دەستنیشانی دەکەین.
یەکەم: پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان کار لەسەر ئەوە بکەن کە کەیسەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ڕێگای ڕێکخراو و دەزگاکانی کۆمەڵگای مەدەنی کاری لەسەر بکرێت.
دووهەم: بەدواداچوون بۆ دۆخی کۆڵبەران و کاسبکاران بکرێت و هاوکات دۆسیەکیش لە ئاستی نێونەتەوەیی بکرێتەوە و وەکوو سکاڵا لە دادگاکانی نێونەتەوەیی تۆمار بکرێت.
سێهەم: ‌هاندانی بازرگان و خاوەن سەرمايەکان بۆ دامەزراندن و دروستکردنی کارگە و کۆمپانيای تايبەت لە شارە سنووريەکان، بە مەبەستی شکاندنی سنوور لە نێوان پارچەکانی کوردستان.
چوارەم: ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پێناو بەهێزکردنی ئاستی چالاکیەکان، پەیوەندیەکانیان لەگەڵ یەکتر بەهێزتر بکەن و بە گوتاری هاوبەش بەشداری چالاکیەکان ببن.
پێنجەم: بۆ ڕێگری لە خۆکوژی ژنان کە وەک دیاردیەکی نوێ بە تایبەتی لە کۆمەڵگای کوردستان دا سەری هەڵداوە، خولی پەروەردە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری ژنان و کۆمەڵگا لەسەر ئەساسی کۆمەڵگایەکی یەکسان و دژ بە ڕەگەزگەرا بکرێنەوە.
شەشەم: پەیوەندی لەگەڵ مامۆستایان و ڕۆشنبیران و کەسایەتیە ئایینەکان کە کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگا هەیە درووست بکرێت بۆ پێکهێنانی ڕێپیوان و کۆبوونەوە لە ناو شارەکاندا و داواکردنی تايبەتی لە لايەن ئەم کەسايەتيانە بە مەبەستی دروستکردنی گۆڕانکاری بۆ ئەو دياردە جۆراو جۆرانەی کە بە پێ یاسای بەرتەسکی کۆمای ئیسلامی ئێران جێبەجی دەکرێن.
حەوتەم: چالاکیەکانی ژینگەپارێزی کە ئێستا بەشێوەیەکی خۆڕسک لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا پەرەی سەندووە، پشتگیری بکرێت و هەوڵ بدرێت بۆ باشتر بەڕێکخستنکردنی لە پێناو درووستکردنی کۆمەڵگایەکی سرووشتی و ژینگەپارێز.
لە کۆتایی دا داوا لە هەموو ڕێکخراو و پارت و لایەنە سیاسیەکان دەکەین لە پێناو دامەزراندنی سیستەمێکی دێموکراتیک و یەکسان دا کە هەموو مافەکانی مرۆڤ تێیدا پارێزراو بێت هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە و لە مانگرتنە گشتیەکان دا دژ بە دەوڵەتانی سەردەستی کوردستان بە تایبەتی دەوڵەتی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ لەسێدارەدانەکان یەک گووتار و هاوئاهەنگ بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 82% ✔️
82%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
82%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 21 2014 3:25PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Apr 29 2014 10:55PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,731 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
راپورت ۆ خۆازیاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بو کۆبوونەوەی راوێژی نەتەوەیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
راپورت ۆ خۆازیاری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بو  کۆبوونه‌وه‌ى ڕاوێژى نه‌ته‌وه‌یى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان لە لایان  نەدمانی دەستەی بەرێوبەری ڵە کۆبوونه‌وەکە ده‌ستنیشان کرا
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
🎥 ئالبومەکان
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (RMMK)
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️کۆبوونەوە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574