ئەمشەو ڕووداوێکی نەخوازراو لەبەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی ڕووی دا.
ئێمە ئەو ڕووداوە بە گێرشێوێنییەک دەبینین بۆ تێکدانی ئەو کەشواهەوا دیموکرسییەی کوردستان تێیدا دەژیت، بۆیەش ئەوە بە کاری پلان بۆ دانراوی هیچ لایەنێکی سیاسیی کوردستان دانانێین.
هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە بارودۆخەکە بە تەواوی لە کۆنترۆڵدایە و دەزگا ئەمنییەکان لە پۆلیس و ئاسایش لە سلێمانی ڕاسپێردراون کە لێکۆلینەوەی جددی لەو ڕووداوە بکەن، باوەڕیشم بە توانا و جددیەتی دەزگا ئەمنییەکان لە سلێمانی هەیە بۆ گەیشتن بە ئەنجامی لیکۆلینەوە لەو ڕووداوە و پاراستنی ئەمنییەتی خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی.
بۆیەش داوا لە هەموو لایەنەکان، لەوانەش داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین کە دان بە خۆیاندا بگرن و بە شێوەیەکی ئارام و باوەڕبوون بە دەزگاکانی حکوومەت هەڵسوکەوت بکەن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19-04-2014
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 11,258 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!