خەندان - ئەمین ئەحمەد
بەوپێەی لە بەهاراندا زۆرترین خەڵک دەچنە چیاکان بۆ دەستخستنی گیای بەهاران کە هاوکاتە لەگەڵ دەرکەوتنەوەی گیاندارە ژەهراویەکان، لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 3 حاڵەتی مار پێوەدان لە سنوری قەزای سۆران و دەوروبەری تۆمار کراون و چارەسەری پێویست بۆ دوو له و حاڵەتانە کراوە.
مینا تەها بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی سۆران بە خەندانی ڕاگەیاند: لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 3 حاڵەتی مار پێوەدا لە سنوری قەزای سۆران و دەوروبەری تۆمار کراون".
مینا تەها وتی: "چارەسەری پێویست بۆ دوو له و حاڵەتانە کراوە و سێەمیشیان ئەم نیوەڕۆیە هاتووە".
شایەتحاڵێک ڕایگەیاند: "دوای چەند کاتژمێرێک لە گەیاندنی ژنێک لە ناحیەی مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسور بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کە مار پێوەی دابوو، بە بیانوی ئەوەی دەرزی پێویستیان نەبووە چارەسەرەکەی دواکەوتوە".
مینا تەها لەوبارەوە وتی: "لە ئێستادا سەرقاڵی هێنانی دەرزی پێویستین تابتوانین چارەسەری پێویستیی بۆ بکەین".
بەرپرسەکەی تەندروستی سۆران داوای لە هاوڵاتیان کرد کە لەم وەرزەدا ئاگاداری خۆیان بن لە گیاندارە ژەهراوییەکان و ئەگەر هەر حاڵەتێکی له و جۆرەش ڕوویدا دەبێ بە پەلە بگەێندرێنە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن.
- 19-04-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,762 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!