هەروەکو هەفتەیەک لەمەوبەر لەسەر وتاری کوردستانی "نوێ"دا، ڕامانگەیاندوەو پێشبینی ڕێکەوتنی "گۆڕان -پارتی "مان کردبوو، ئەمڕۆ هەردوو لایەن بەڕەسمی لەسەر بەشە پۆستەکانی نێوانیان ڕێکەوتن و بەڕەسمیش لەکۆنگرەی ڕۆژنامەگەریدا ڕایانگەیاند.
مەکتەبی سیاسی سەرباری جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی ڕاگەیەندراوی دوا کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی کەسەرقاڵی لێکدانەوەی هەمەلایەنەی ئەم ڕێکەوتنە سیاسی و پێکهێنانەی حکومەتە، هەر ئەمڕۆش وەفدی دانوستانکاری یەکێتی بڕیاری دواکۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییان لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا بە بەڕێز سەرۆکی هەرێم، دەربارەی پشکی یەکێتی بەپێی سەنگی یەکێتی گەیاندوە، بێگومان لەسەر کۆی پرسەکان، دوا بڕیاری یەکێتی لەکاتی خۆیدا ڕادەگەیەندرێت.
بێگومان هەموو ئەگەرەکان لەبەردەم بڕیاری سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراوەیە.
2014/4/17