图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,211
图片 105,526
书籍 19,120
相关文件 96,177
Video 1,299
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
باشماخ: ڕۆژانە 150 ترێلە کاڵای‌ هەمەجۆر هاوردەی‌ هەرێم دەکرێت، بەڵام ترێلەیەک هەناردەناکرێت
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

باشماخ: ڕۆژانە 150 ترێلە کاڵای‌ هەمەجۆر هاوردەی‌ هەرێم دەکرێت، بەڵام ترێلەی...

باشماخ: ڕۆژانە 150 ترێلە کاڵای‌ هەمەجۆر هاوردەی‌ هەرێم دەکرێت، بەڵام ترێلەی...
تەنها لەمەرزی‌ باشماخەوە ڕۆژانە نزیکەی‌ 150 ترێلە کاڵا و کەلوپەل و خواردەمەنی‌ هەمەجۆر، هاوردەی‌ هەرێم دەکرێت، بەڵام بەپێی‌ وتەی‌ بەرپرسی‌ گومرگی‌ مەرزەکە مەحمود ئەحمەد، تەنها ترێلەیەکیش لەهەرێمەوە کاڵا و کەل‌وپەل هەناردەی‌ دەرەوە ناکرێت، لەبارەی‌ داهاتیشەوە ئه و بەرپرسە دەڵێت "دەسەڵاتی‌ ئەوەم نییە داهاتی‌ گومرگی‌ مەرزەکە ئاشکرابکەم".
ئا: ئاسۆ سەراوی‌
بەڕێوەبەری‌ گومرگی‌ باشماخی‌ نێودەوڵەتی‌ مەحمود ئەحمەد عەلی‌ لەدیدارێکی‌ ئاوێنەدا ئاماژە بەکار و چالاکیەکانیان و ئاستی‌ هاوردەکردن و هەناردەکردنی‌ کاڵا و کەل‌وپەل دەدات له و سنورەوە، ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە لەسەر کەمتەرخەمی‌ لەکارەکانیاندا تا ئێستا 6 فەرمانبەری‌ گواستۆتەوە بۆ دەرەوەی‌ گومرگ.
بۆ هەندێ‌ مادە گومرگکردن زیادیکردوە
بەڕێوەبەری‌ گومرگی‌ باشماخی‌ نێودەوڵەتی‌ ئەوە دەخاتەرو کە لەئێستادا پێناسەی‌ گومرگیی‌ گۆڕانکاریی‌ بەسەردا هاتوە، بۆ هەندێ‌ مادە گومرگکردن بەرێژەی‌20% زیادیکردوە، ئەمەش لەلایەن حکومەتی‌ عێراقیەوە سەپێنراوە، ئه و وتی‌ "وەک قۆناغی‌ یەکەم 109مادە بەپێی‌ پێناسە تازەکە گومرگ دەکرێت، زیاتریش ئه و شتانە گومرگی‌ زیاد بوە کە زیانبەخشن بۆ مرۆڤ، وەک جگەرە و توتن و خواردنەوە کهولیەکان". ئه و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە خواردەمەنی‌ گومرگی‌ لەسەر نییە، تەنها پارەی‌ (ئوجور کەشفەکە)ی‌ وەردەگیرێ‌، بەشێوەیەکی‌ گشتی‌ میوەهاتیش بۆ هەر کیلۆیەک 50دینار گومرگ دەکرێت، ئەوەی‌ لەمیوەهاتەکانیشدا هاوردەکردنی‌ قەدەغەیە بەشێوەیەکی‌ هەمیشەیی‌ تەنها ترێیە.
هاوردەکردن زۆرە و هەناردەکردن نییە
سەبارەت بەئاستی‌ هاوردەکردن و هەناردەکردنیش له و سنورەدا ئه و بەداخێکی‌ زۆرەوە ئاماژەی‌ بەوەدا کە ئاستی‌ هەناردەکردن زۆر نزمە بەجۆرێک لەئێستادا ئاستەکەی‌ لەسفردایە، وەک ئه و ڕونیدەکاتەوە بەشێوەیەکی‌ گشتی‌ ڕۆژانە نزیکەی‌ 150ترێلە کاڵای‌ هەمەجۆری‌ وەک خواردن و کەل‌وپەلی‌ بیناسازیی‌ هاوردەی‌ هەرێم دەکرێت، بەڵام تەنانەت ترێلەیەک لەهەرێمەوە هەناردە ناکرێت، لەکاتێکدا پێشتر فافۆن و قاڵب و مس و چەند کاڵایەکی‌ تریش هەناردە دەکران، "بەڵام ئێستا ئەوەش نییە". لەبارەی‌ ئەوەش زۆرترین کاڵا له و سنورەوە هاوردە بکرێت چییە؟ بەڕێوەبەری‌ گومرگی‌ مەرزی‌ باشماخ وتی‌ "کەل‌وپەلی‌ بیناسازیی‌ و بەزۆریی‌ کاشی‌ زۆر دێت، بەشێوەیەکی‌ گشتی‌ دەکرێت بڵێین ڕۆژانە نزیکەی‌ 10ترێلە کاشی‌ هەمەجۆر لەم سنورەوە دێتە هەرێمەوە، دوای‌ ئەویش کەل‌وپەلی‌ یەدەگی‌ ئۆتۆمبیل زۆر دێت".
کۆنتڕۆڵکردنی‌ سنورە لاوەکیەکان ئاسان نییە
هاوردەکردنی‌ کاڵا بەشێوەیەکی‌ قاچاخ و خۆدزینەوە لەگومرگکردن وەک دەوترێ‌ تا ڕادەیەک بونی‌ هەیە، لەم ڕوەوە ناوبراو ئەوە ڕوندەکاتەوە، کە جگە لەمەرزەکان سنورێکی‌ بەرفراوانی‌ لاوەکی‌ هەیە، کە کۆنتڕۆڵکردنی‌ بەتەواوەتی‌ ئاسان نییە، بۆیە دەڵێت "ئەشێ‌ لەسنورە لاوەکیەکانەوە کاڵا بەقاچاخ هاوردە بکرێت، بەڵام لەم مەرزەی‌ ئێمەوە دڵنیاتاندەکەمەوە هاوردەکردنی‌ کاڵا بەشێوەی‌ قاچاخ یاخود خۆدزینەوە لەگومرگکردن بونی‌ نییە".
داهاتی‌ گومرگ ئاشکراناکرێت
بەڕێوەبەری‌ گومرگی‌ باشماخ ئاشکراشی‌ دەکات لەوکاتەوەی‌ ئه و چۆتە ئه و شوێنە، کە ماوەی‌ ساڵ و سێ‌ مانگە، تاوەکو ئێستا 6فەرمانبەری‌ لەسەر کەمتەرخەمی‌ لەئیشدا گواستۆتەوە بۆ دەرەوەی‌ گومرگ "هەر هەفتەی‌ ڕابردو لەسەر کەمتەرخەمی‌ لەئیشدا 4فەرمانبەرم دەرکرد لەگومرگ و گواستنەوەم بۆ کردن بۆ شوێنی‌ تر". هەروەها ئەوەش دەخاتەرو کە چەندین فەرمانبەری‌ تریش بەهۆی‌ سەرپێچی‌ بچوکەوە سزادراون. بەڕێوەبەری‌ گومرگی‌ باشماخ باس لەوەش دەکات کە هەر بەدو مانگ جارێک جێگۆڕکێ‌ بەشوێنکاری‌ فەرمانبەرەکانی‌ دەکات "ئەمەش بۆ ئەوە دەکەین کە هیچ دەرفەتێک نەهێڵینەوە بۆ سەرپێچیکردن". سەبارەت بەداهاتی‌ گومرگی‌ مەرزەکەش مەحمود ئەحمەد عەلی‌، ئەوە دەخاتەرو کە دەسەڵاتی‌ ئاشکراکردنی‌ ئەوەی‌ نییه و دەڵێت "دەسەڵاتی‌ ئەوەم نییە داهاتی‌ گومرگی‌ مەرزەکە ئاشکرابکەم". بەڵام ئاوێنە لەچەند سەرچاوەیەکی‌ تایبەتی‌ خۆیە زانیوێتی‌ داهاتی‌ ڕۆژانەی‌ گومرگی‌ ئه و مەرزە "نزیکەی‌ ملیارێک دینارە".
- 17-04-2014
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览9,746
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە
挂钩项目: 2
Publication date: 17-04-2014 (10 年份的)
城市: Penjween
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 86%
86%
添加( هاوڕێ باخەوان 17-04-2014
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):17-04-2014
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览9,746
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.129 KB 17-04-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,211
图片 105,526
书籍 19,120
相关文件 96,177
Video 1,299
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!