گروپی هاوکاری کوردانی ڕۆژئاوا کۆتایی هێنان بەهەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری ڕادەگەیەنێت و ئاماژەشدەدات، لەماوەی پێنج ڕۆژدا زیاتر لە 14 ملیۆن دیناریان کۆکردوەتەوە و پارەکەش ئاراستەی مانگی سوری کوردستان لەرۆژئاوا دەکرێت.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: گروپی هاوکاری کوردانی ڕۆژئاوا لەراگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دوشەممە، وێنەیەکی بەئاوێنەنیوز گەیشتوە، ڕاوەستانی کۆکردنەوەی هاوکاری ڕاگەیاند پاش ئەوەی گروپەکە لەرۆژانی 3 تا 4/7 بۆ پشتیوانی لەکانتۆنی لەچەندین ناوچەی جیاوازی سلێمانی سندوقی هاوکاری و کۆمەکی دانا.
گروپەکە ڕاشیدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی خەڵکی کوردستان بەبارودۆخی قەیرانی ئابوری تێدەپەڕێت و چەند مانگێکە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک موچە نادرێت، بەڵام خەڵک بەپیری بانگەوازەکەوە هاتون و بەپێی توانای خۆیان هاوکاریان پێشکەشکردوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە توانراوە 13 ملیۆن و سەد و چل و سێ هەزار دینارو 1130 دۆلاری ئەمریکی و 20 پاوەن کۆبکرێتەوە.
گروپەکە ڕونیشیدەکاتەوە، ئه و پارەیە بەزوترین کات دەگەیەندرێتە دەست ڕێکخراوی مانگی سوری کوردستان لەرۆژئاوای کوردستان و لەوێشەوە بەنوێنەرایەتی گروپەکەیان شیرو پێداویستی مرۆیی ڕەوانەی کانتۆنی کوبانی دەکرێت.
- 14-04-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,009 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!