- کەسوکاری ئەنفالکراوەکان لە چەمچەماڵ ڕێگرییان کرد لەوەی بەرپرسی لقی پارتی لە گەرمیان بەشداری لە پیشانگایەکی تایبەت بە ئەنفالکراوەکان بکات.
- نزیکەی 80 خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی بایۆلۆجی زانکۆی ڕاپەڕین لە قەزای ڕانیە خۆپیشاندان دەکەن و ماوەی سێ ڕۆژیشە نەچوونەتە هۆڵەکانی خوێندن. هۆکاری خۆپیشاندانەکە بەهۆی نەبوونی شوێنی خوێندنی شایستەوەیە بۆ بەشەکەیان.
- شێخ محێدین مزووری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە هاوکات بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو مەڵبەندەیە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند کە چووەتە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
- لە سنووری چۆمان، یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای هەڵگوردی پارتی دیموکراتی کوردستان به ناوی پیرۆت نەبی، بە ئاراستەی پێچەوانە، لە ناو پارتییەوە سەنگەری گواستووەتەوە بۆ ناو یەکێتی و تەنانەت ماڵیشی لە شارەدێی قەسرێ وە گواستووەتەوە بۆ ڕانیە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,655
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!