چەند ڕۆژێکە لە زۆرێک لە پەیج و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەسیبووکدا شیعرێک بڵاوکراوەتەوە بەناوی منەوە لێرەوە ڕایدەگەیەنم ئەوە شیعری من نیەو لە ئینتەرنێت و شتی وا نازانم، هەتا شیعری لەم چەشنە بڵاوبکەمەوە.
بەشانازییەوە یەکێک بوومە لە شاعیرە بێلایەن و ئازادەکان و تەناتەن لەشەڕی ناوخۆیی ساڵی 1996 بەپێچەوانەی زۆرێک لە شاعیرەکانی ئەو سەردەمە بێدەنگ بوومە و شیعرم نەنووسیوە و بێلایەنیم هەڵبژاردووە.
ئەوەی کراوە ئەوە دوژمنایەتییە بەرانبەری من دەکرێت و ئەوەیشی ئەو کارەی کردووە نەخۆشی دەرونی هەیە و نازانم ئەوەی ئەم کارەی کردووە کێیە و سەر بەچ لایەنێکە، من نە هەڵپەی پەرلەمان و نەهەڵپەی ئەنجوومەنی پارێزگام کردووە، ئیتر بۆچی ئەم کارە بکەم و شیعر دژی لایەنێک بنووسم.
شانازی بەوەوە دەکەم هەتا تا ئێستا نامەیەکی ساڵی 1983ی #نەوشیروان مستەفا#ی لای خۆم پاراستووە و لە پێشانگایەکی نامەدا بڵاومکردوەتەوەو هەڵمواسیوە.
#لەتیف هەڵمەت#
13-04-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 13,940