- ئاگرێکی گەورە لە کارگەی شیرینی حەمدانی و بینای لقێکی کۆمپانیای نەورۆز تیلیکۆم لەنزیک پردی خەسرەوخاڵ لە سلێمانی کەوتەوە. جگە لەزیانی ماددی، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.
- لەگردبونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ، لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، داوای دادگایکردنی تۆمەتبارانی کەیسی ئەنفالکرا کرا کە ماوەی چەند ساڵێکە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عیراقەوە بریاری دەستگیرکردنیان دراوە بەڵام تا ئێستا نەچوونەتە بەردەم دادگا.
- خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی دوبز لە دژی کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی قەزاکەیان بەردەوامە و لەنوێترین پێشهاتیشدا، هەردو بەرپرسی پۆلیس و دژە تیرۆری ئەو قەزایە دەستیان لەکارکێشایەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 17,265 جار هاتیە دیتن