13 هەزار منداڵی ئاوارەی رۆژئاوا دەکوترێن
📊 ئامار و راپرسی
خەندان - رەهێل سەمەد
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتیمانی کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان کە بڕیارە سبەی دەست پێبکات، 13 هەزار منداڵ لە ئاوارەکانی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان دەکوترێن.
د.خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندانی راگەیاند: بڕیارە سبەی (6ی نیسانی 2014) هەڵمەتی نیشتیمانی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەست پێدەکات و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
د. خالس قادر وتی: "له و هەڵمەتەدا 690 هەزار منداڵ تەمەن خوار پێنج ساڵ (کوترابن یان نەکوترابن) دەکوترێن".
ئاماژەشی بەوەدا کە هاوکات 13 هەزار منداڵی تر لە ئاوارەکانی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان له و هەڵمەتەدا دەکوترێن.
سەبارەت به و نەخۆشیە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: "ماوەی 14 ساڵە ئه و نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بەڵام بەهۆی هاتنی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی تری عیراق مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئه و نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆیە وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر".
- 05-04-2014