#شێرزاد هەینی#
2009
دانپێدانانەکانی حاجی پاولۆ
دیمانەیەکە لەگەڵ نووسەرو فەیلەسوفی بەرازیلی پاولۆ کویلۆ
کەلەلایەن خوان ئایریاسەوە ئەنجامدراوە.
ئه و کتێبە لەبڵاوکراوەکانی کتێبخانەی ئاوێرە لەهەولێر ساڵی 2009 بە 272 لاپەرە.
پاولۆ کویلۆ لە ساڵی 1947 لە بەرازیل لەدایک بووە، کاری نووسینی شانۆو تێکستی گۆرانی و ڕۆژنامەنووسیشی کردووە، یەکەم کتێبی لەساڵی 1982 دەرچووە، لە ساڵی 1986 بە پیادەیی حەجی کردووە، ئەوەشی کە ڕۆمانی شیمیایی بە ئەرشیفکردووە، لە نێو 30 وڵاتی جیهان پڕ فرۆشترین نووسەربووە.
کتێبەکانی ئه و ئەوانەن، حاجی کومبوستیلا، شیمیایی، بریدا، کیژەکانی ڤالکیری، لەسەر ڕووباری بریدا دانیشتووه و دەگرێیت، پەیام، تەواوکردنی دەقە جوانەکان، شاخی پێنجەم، گایدی جەنگاوەرەکەی ڕووناکی، ڤیرونیکا بریاڕدەدات خۆی بکوژێت، شەیتان و مەریم، چەند حیکایەتی میللی، یازدە دەقە، وەک ڕووبارەکە دەڕوات، جادووگەرەکەی بوتوربیلو. نزیکەی 11 ملێۆن دانەی لە کتێبەکانی فرۆشراوە، لە هەموویان زۆرتر ڕۆمانی یازدە دەقەکەیەتی. کتێبەکانی ئه و تەرجمەی 62 زمان کراوە، دیارە کەوا کتێبی بە زمانی کوردیش هەیە. من کە ئه و دیمانەیەم خوێندەوە، بڕیارمدا بیکەمە کوردی، بەڵام زۆر ماندووی کردم دووجار وازم هێناوه و گەڕاومەتەوە سەری، ئەگەر هەڵەشی تێکەوتبێت، من دەسەڵاتم بەسەریاندا نەشکاوە. بەڵام ناسینی جیهانی ئەوو بۆچوونەکانم به زمانی کوردی بەپێویست زانی، بۆیە بەردەوام بووم، بە کۆششێکی زۆرەوە حەجەکەی ئەوم تەواوکرد، هیوام وایە حەجەکەم قبوول بووبێت.
شێرزاد هەینی
ستۆکهۆلم 2009
Let op: Er is geen PDF-bestand in Kurdipedia voor dit boek beschikbaar, help Kurdipedia om dit bestand te verkrijgen! Boek verzenden Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,082 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!