بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پاسۆکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,941) پەڕتووک||
📅 24-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە ئامەد 18 کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخستن دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ 12 کەسیان دەرکرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سۆهەیلا حیجاب، چالاکی مەدەنیی کرماشانی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی رەوانەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.[7]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری سۆما و برادۆستی ورمێ کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان
📅 24-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دەمیرتاش؛ جه‌ژنا وه‌ پیرۆز به؛ رۆشانێ شما بمباره‌ك بۆ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دیاکۆ هاشمی 1
تەمەنی 24 ساڵبووە و خەڵکی شاری ڕوانسەر کە ماوەیەک لەمەوبەر پاش گەڕانەوەی لە ئورووپا، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژیم لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرا، لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لە دەستدا.
ئەم لاوە کوردە ماوەی چەند مانگێک بوو مافی پەنابەری لە وڵاتی فەنلاند وەرگرتبوو کە پاش ئەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی باوکی پێ درا گەڕایەوە ئێران و لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژیم لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرا.
لە ڕۆژی 25-05-2017 گیانی لەدەستداوە
👫 دیاکۆ هاشمی 1
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دیاکۆ هاشمی 1
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
نوسەر، وەڕگێر، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ؛ دوکتور محەممەدساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شەپۆل ساڵی 1312ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی زانا و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.
مامۆستا شەپۆل، کوڕی خوالێخۆشبو مەلا ئیبراهیم، کوڕی عارفی ڕەبانی حاجی خەلیفە مەلا محەممەد بوو کە بە عالم و زانایەکی پسپۆڕ لە کاتی خۆی لەنێو خەڵکدا بانگ و ئاوازەی هەبوو.
مامۆستا شەپۆل لە سەردەمی منداڵیدا بە داب و نەریتی قەدیم، کتێبە سەرەتایەکانی وەک قورئانی پیرۆز لای بابی فێر بوو و پاشان لە حوجرە، لای مەلایانی زانا علو
👫 محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
دوای راپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان ڕوویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری رەئوف ئاکرەیی بوو. رەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و رۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای رەنجدەران بوو. رەئوف تا ساڵی 1974 لە یەکێتی قوتابیانی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بوو
👫 رەئوف کامیل ئاکرەیی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەئوف کامیل ئاکرەیی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,816 | وێنە 58,846 | پەڕتووک PDF 10,941 | فایلی پەیوەندیدار 42,067 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,499 |
👫 کەریم شارەزا | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

کەریم شارەزا


فایلی پەیوەندیدار 📂
- ناوی تەواوی کەریم کوڕی مستەفاغای کوڕی حەماغای حەوێزییە.
- لە رۆژی 1928/3/4دا لە گەڕەکی هەواو لە کۆیەکۆیە شاری ئەدەب و هونەر و خەباتی کوردایەتی لە دایکبووە.
- نازناوی شاعیر(شارەزا)یە و بە کەریم شارەزا ناسراوە.
- لە بنەماڵەیەکی ئەدەب پەروەری هۆشیار پەروەردە بووە.
- لە ساڵی 1935دا چووتە بەرخوێندن لە قوتابخانەی سەرتای یەکەمی کۆیە و ئەو قۆناغەو قۆناغی ناوەندی لە ساڵ 1946دا هەر لە کۆیە تەواو کردووە.
-لە پایزی ساڵی 1946دا چۆتە بەغدا و لە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە ئەعزەمیە وەرگیراوە و لەسەرتای هاوین 1950یشدا خوێندنی تەواو کردووە.
- لە 1950/10/9دا بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی یەکەمی کۆیە دامەزراوە و وانەکانی عەرەبی و کوردی گوتووەتەوە.
- دوای 11 ساڵی خزمەتی پەروەردە و فێرکردنی رۆڵەی کورد لەسەر هەڵوێستی سیاسی دوور خراوەتەوە بۆ پارێزگا(زیقار)-(ناسریە) و لە گوندێکی نزیک قەزای(شەترە) کراوە بە مامۆستای زمانی عەرەبی.
- لە 1964/12/7دا تەنسیب کراوە بۆ دواناوەندی شەیرە بۆ گوتنەوەی عەرەبی لە پۆلی سێیەمی ناوەندیی دا.
-لە پایزی 1966دا گوێزراوەتەوە بۆ پارێزگاری هەولێرهەولێر و دوو ساڵ لە مەخموورمەخموور مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی قەراج بووە
- لە پایزی 1968دا گوێزراوەتەوە بۆ ناو شاری هەولێر و لە قوتابخانەی سەرتایی نموونەی هەولێر کراوە بە مامۆستای کوردی و عەرەبی.
- لە دوای رێککەوتنامەی 11ی ئاداری 1970دا کراوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی(کۆڕەک)ی سەرەتایی کوڕان لە هەولێر.
- لە 1971/8/31دا گوێزراوەتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی قوتابخانەی(هەڵگورد)ی سەرەتایی کوران، کە خوێندن تێیدا بەعەرەبی بوون و ئەم بەفەرمانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر خوێندنەکەی کردووە بە کوردی.
- دوای 20 ساڵی مامۆستایەتی و 12 ساڵیشی بەرێوەبەرایەتی قوتابخانە، خۆی خانەنشین کردووە.
- لە شوباتی 1970دا لەگەڵ دامەزراندانی یەکێتی نووسەرانی کورد بووتە ئەندام لە رێکخراوە ئەدەبیەی کورد.
- لە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر بووە، کە لە رۆژی 1970/12/3دا مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە.
- لە کۆنفرانسی یەکەمی یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر بە سکرتێری دەستەی بەڕێوەبر هەڵژێردراوە و لە ساڵی 1978 و تاکو 1983دا دووجا بەسەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر هەلبژێردراوە.
- لە هەموو کۆنگرە و سیمیناری و میهرەجانەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد بەشداری کردووە و جێ‌ پەنجەی دیاربووە.
- لە پایزی ساڵی 1973دا بە ئەندامی یاریدەدەری کۆری زانیاری کورد لە بەغدا هەڵبژێردراوە.
- لە ساڵی 1997شدا دوای دامەزراندی ئەکادیمیای کوردستان بە ئەندامی لە 1993دا یاریدەدەری ئەو ئەکادیمیایە هەڵبژێردراوە تاکو ساڵی 2013 کاری وەرگێڕان یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستانی کردووە.
- لە ساڵی(1968)ەوە تاکو ئێستاکە لە گەرەکی رووناکی شاری هەولێر ژیانی بەسەردەبات و خەریکی نووسینی یادداشتەکانیەتی.

بەرهەمە چاپکراوەکانی
1- ئازادی و ژیان- دیوانی شیعر- بەغدا 1960
2- کۆیە و شاعیرانی- بەرگی یەکەم، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی- بەعدا 1961
3- رێگەی دەور- دیوانی شاعیر- نەجەف1971
4- گفتوگۆیەکی ئەدەبی- هاوبەش- بەغدا 1973
5- ئەسیری شاعیر- بە هاوبەشی لەگەڵ جەبار جەباری- هەولێر 1974
6- پەندی پێشینان لە شیعری کوردیدا- بەغدا- کۆری زانیاری 1976
7- لە یادی گێوی موکریانی دا- ئامادەکردن هەولێر 1982
8- سێوەی هونەرمەندی کورد- لێکۆڵینەوە- بەغدا 1982
9- پەندی بەروار کاری- لێکۆڵینەوە- بەغدا 1982
10- چەپکێک لە شیعرەکانی سامی عەودال- بەغدا 1982
11- نالی زمانی ئەدەبی یەکگرتووی کوردی- لێکۆڵینەوە- بەغدا 1984
12- دیوانی حاجی قادری کۆیی- بەغدا 1986
13- ناودارانی جیهان- بەرگی یەکەم- سلێمانیسلێمانی 2007
14- ئەفسانە لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا- هەولێر 2007
15- کۆیە لە رەوتی شارستانیەتدا(هابەش)- هەولێر 2009
16- مەلا ئەسعەدی مەقامبێژ کورد- بە هاوبەشی لەگەڵ حوسین حاجی قادر- هەولێر2011
جگە لەم بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییە چاپکراوانەیشی(9) کتێبی قوتابخانەی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی ئامادەیی لەگەڵ مامۆستایانی پسپۆڕ داناوە یا وەرگێڕاوە و بە چاپ گەیشتوون.
جگە لەسەدان و تار و لێکۆڵینەوەی تریشی لە گۆڤار و رۆژنامەکوردییەکان نووسیوە زۆر بەیان بە کوردی و هەند یکیکیشان بە زمانی عەرەبی بوون.
کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەیشی بەدەستنووس ماونەتەوە و چاروەروانی چاپ و بڵاوکردنەوەن لەوانە:
1- مع أعلام الکورد مجلە واحد.
2- لەگەڵ ناودارانی کورد- یەک بەرگ.
3- ناودارانی جیهان بەرگی دووم.
4- دیاردە دژبەیەکەکان و رەنگدانەوەیان لە پەندی پێشینان و ئیرۆمی کوردیدا.
5- کۆیە و شاعیرانی(لێکۆڵینەوەیی ئەدەبی(بەرگی دووەم).
🗄 سەرچاوەکان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کۆیە
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 31 2014 12:40AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 29 2018 1:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 16,102 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.118 KB Mar 31 2014 12:40AMبەڕێوەبەری سیستم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کەریم شارەزا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئازادی و ژیان
2.👁️ئەفسانە لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا
3.👁️دیوانی شارەزا
4.👁️ساغکردنەوەی هەندێ گیروگرفتی شیعرەکانی حاجی قادری کۆیی
5.👁️مەقامەکانی سێوەی هونەرمەندی کورد
6.👁️مەقامەکانی سێوەی هونەرمەندی کورد لە تەرازووی رەسەنایەتیدا
7.👁️نالی و زمانی ئەدەبی یەکگرتووی کوردی
8.👁️کۆيە لەڕەوتی شارستانيەتدا
9.👁️کۆیە و شاعیرانی: بەرگی 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-05-2015
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574