Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 519,040
Bilder 106,411
Bøker 19,244
Relaterte filer 96,889
Video 1,377
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Bibliotek
Det som var vanskelig å lev...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
بەشێک لە ئەنفالی گەرمیان
Gruppe: Bibliotek | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەشێک لە ئەنفالی گەرمیان

بەشێک لە ئەنفالی گەرمیان
نووسەر: حسن بارام
بڵاوکار: کۆمەڵەی ڕوناکبیری کەرکووک
چاپی یەکەم 2007
راگواستن و سڕینەوەی‌ ناسنامەی‌ نەتەوەیی‌ و ئەنفال و جینۆساید و کیمیاباران بەشێکن لەسامناکترین و پڕ سوێترین و کارەساتترین ڕوداو، کە بەدرێژایی‌ مێژو دژی‌ نیشتیمانە پەرت و گەلە پەژموردەکەمان ئەنجامدراون، له و مێژوەدا ئەگەر ڕۆژە تاڵەکانی‌ ساڵانی‌ هەشتاکانی‌ سەدەی‌ بیستەم بخوێنینەوە و بیر خۆمانی‌ بێنینەوە، ئەوە لە نێو زامەکانی‌ نیشتیماندا، ئەنفال زامە قوڵەکەی‌ سەرجەستەی‌ تاکی‌ کورد سەر لە نوێ‌ ئەکولێتەوە.
لەسەردەمی‌ فەرمانڕەوایەتی‌ بەعسیەکاندا بە سەرۆکایەتی‌ سەدام حسین و سەرکردایەتی‌ مەیدانی‌ لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم کە له و دەمەدا وەزیری‌ بەرگری‌ بوە، هێزە سەربازیەکان و بەعسیە چەکدارەکان و کوردە جاش خەفیفەکان کە بە فەرماندەیی‌ موستەشارە خۆفرۆشەکان لە فەوجەکانی‌ بە ناو بەرگری‌ نیشتیمانیدا ڕێکخرابون، لە(شوبات تا ئەیلولی‌ ساڵی‌1988) لە گەرمیان و لە کوێستانەکانی‌ نیشتیماندا، لە بازنەکانی‌ شاڵاوەکانی‌ ئەنفالدا بەدڕندانەترین شێوە هێرشی‌ سوتاندن و ڕوخاندن و وشککردن و گرتن و کوشتن و کاولکاری‌ و تاڵانکاریان ئەنجامدا، لەنیوە شەوێکی‌ شوباتی‌ 1988دا لە تاریکی‌ شه و و لێزمەی‌ باراندا گوندەکانی‌ دۆڵی‌ جافایەتی‌ بە دەنگی‌ ناڵه و زرمەی‌ ڕاجیمە بە ئاگا هاتنەوە، ئەمە یەکەم تەقەی‌ یەکەم قۆناغی‌ شاڵاوەکانی‌ ئەنفال بو، کە بەعسیەکان لە پێدەشت و دۆڵ و چیاکاندا لە نزیکترین ئاوەدانی‌ لە ناوەندی‌ شارەکانەوە تا دورترین ئاوەدانی‌، لە تەواوی‌ ناوچەکانی‌ سۆرانی‌ مەڵبەندی‌ کوردایەتی‌ و خەبات و تێکۆشانەوە تا دوا تەقە لە دەڤەری‌ بادینانی‌ دڵڕفێن و خۆڕاگرەوە، بە هەشت قۆناغی‌ یەک لە دوای‌ یەک مێژویەک لە دڕندانەترین شاڵاوی‌ وەحشی‌ گەرانەیان لەدژی‌ کورد بونمان تۆمارکرد، لە هەشت مانگی‌ ئەنجامدانی‌ ئەنفالدا سەدان گوند و هەزارەها خانو و سەدەها قوتابخانە و مزگەوت و نەخۆشخانە خاپور و وێران کران، ئەمە جگە لەسوتاندنی‌ ڕوبەرێکی‌ بەرین لە ڕەزو باخ و لەوەڕگا و زەوی‌ دێم و بەراو، تەقاندنەوەی‌ ئەستێڵ و کارێز و بیرو کانیەکان، هەروەها هەزارەها سەر مەڕو ماڵات بەتاڵان چون لە هەمو ئەمانە زیانبارتر شەهید بون و گرتن و بێ‌ سەرو شوێن بونی‌ هەزارەها خێزانی‌ ئه و ناوچانەبو، کە چارەنوسیان تا ڕوخانی‌ ڕژێمی‌ بەعسیەکان بە نادیاری‌ مابویەوە، لە ساڵی‌ 2003 بەدواوە خەم و ئازارەکانمان لێره و لەوێ‌ لە زیندانی‌ نوگرەسەلمان و بیابانەکانی‌ عەرعەرو ناوچە چۆڵەوانەکانەوە، ئێسک و پروسک هاواریان کرد، نێر و مێمان لەمنداڵەوە تا گەورەمان، باتەی‌ لاستیک وجل و بەرگمان شایەتحاڵن که ‌ئێمە ئەنفال کراوانی‌ نیشتیمانی‌ کوردانین.
هۆکار و ئەنجامەکانی‌ ئەنفال
حکومەتی‌ عێراق بەهۆی‌ بون و بەردەوامی‌ جەنگی‌ لەگەڵ (کورد و ئێران) بوە هۆی‌ چۆڵکردن و وێرانکردنی‌ زیاتر لە 4500 گوندی‌ کوردستان، ڕژێمی‌ بەعس بەمەبەستی‌ نەهێشتنی‌ شوێنی‌ حەوانەوه و داڵدەی‌ پێشمەرگە، سیاسەتی‌ زەوی‌ سوتاو (ارض المحروقە)ی‌ بەکارهێنا، بەعسیەکان لە سیاسەتی‌ سوتماک کردنی‌ خاک دا، بەتایبەتی‌ لە سەروبەندی‌ ئەنفالدا، بە پیلانێکی‌ نەخشە بۆ کێشراو ئەوەندەی‌ بۆی‌ کرا خاکی‌ بە پیتی‌ دەکرد بە شوێنی‌ نیشتەجێبون یان ئۆردوگای‌ سەربازی‌ یان کێڵگەی‌ بە مین چێنراو، بەعسیەکان مەبەستی‌ درێژخایەنیشیان لە ڕاگواستنی‌ گوندەکاندا هەبوە، هەر لە داهێزرانی‌ (کەلەپورو ڕۆشنبیریی‌ و کۆمەڵایەتی‌ و فەرهەنگی‌ نەتەوەیی‌ و میللیی‌ گەلی‌ کوردستان) و کاریگەری‌ لە ژێرخانی‌ ئابوریمان بەئاراستەی‌ نەمانی‌ کەرتی‌ کشتوکاڵی‌، تا نەتوانین پشت بە خۆمان ببەستین، هەروەها بەخڕکردنەوەی‌ خەڵکی‌ کورد لە نێو ئۆردوگا زۆرە ملێیەکاندا، گەلێکی‌ بێکاری‌ هێنایەبون کە گرنگترین هەوڵی‌ حکومەت لە ناو ئۆردوگاکاندا دابڕانی‌ گەلی‌ کوردبو لە زەوی‌ و خاکەکەی‌ و کاڵکردنەوەی‌ ئینتیمای‌ نەتەوەیی‌ و وەلائی‌ نیشتیمانی‌ بو.
مانەوە و بەردەوامدان بە کاریگەریەکانی‌ ئەنفال
ئەنفال بە تەنها پرۆسەیەکی‌ لە ناوبردن و جینۆسایدی‌ تاکی‌ کورد نەبو،بەڵکوپرۆسەیەکی‌ نەخشە بۆ داڕێژراو و گشتگیربو، لەڕوی‌ دەرونیەوە تێکشکاندن و ترساندنی‌ کەسایەتی‌ تاکی‌ کوردبو، لەڕوی‌ کۆمەڵایەتیشەوە لە ناوبردنی‌ بەها و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بو، لەڕوی‌ ئابوریشەوە تێکدان و وێرانکردنی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ بو. کە تائیمرۆش کاریگەرییە خراپەکانی‌ ڕاگواستن لە بوارەکانی‌ (دەرونی‌ و کۆمەڵایەتی‌ و ئابوریەوە) ئاشکرا و دیارو بەرچاون.
پێش ئەنفال هێزی‌ کار لەخاکی‌ بە پیتی‌ کوردستاندا توانیبوی‌ ئابورییەکی‌ خۆبژێوی‌ و پشتیوانیەکی‌ بە هێزیش بۆ شۆڕش دابینبکات، لە دوایی‌ ڕاپەڕینی‌ بەهاری‌ 1991 کە ئەرکی‌ گەڕانەوەی‌ بەرهەمهێنەرانی‌ گوندنشین هاتە پێش، پێشبینی‌ تاکی‌ کوردی‌ بو کە خاوەنکارە بەرهمهێنەرەکان (کە کرابونە بێکار ببونایەتەوە بە کەسی‌ بەرهەمهێنەر، بەڵام بە هۆی‌ نەبون و کارانەبونی‌ بەرنامەیەکی‌ تۆکمە بە ئاوەدانی‌ لە پێناو بوژانەوەدا (هەنگاوەکانی‌ دەستپێکردنی‌ ئاوەدانکردنەوە لەلایەن گوندنشینان و بەهاوکاری‌ ڕێکخراوە خێرخوازەکان و بەسودمەند بون لە بڕیاری‌ 986 (نەوت بەرامبەر بە خۆراک) بە ڕێژەیەکی‌ مژەدەبەخش سەرکەوتو نەبون، خەونەکانی‌ گەڕانەوە و باشتر ئاوەدانکردنەوە نەهاتنە دی‌، دەرئەنجام دوبارە گوندەکان بەره و چۆڵی‌ چونەوە، ئەم جارە ڕاگواستنێکی‌ زۆرە ملێ‌ نەبو لە لایەن دوژمنەوە، ئەفسوس لە ژێر سێبەری‌ حکومەتی‌ هەرێمداو لە ئەنجامی‌ نەبونی‌ بەرنامەیەکی‌ هەمەلایەنەی ‌(ئابوری‌ و ئاوەدانیی‌)، دیاردەی‌ کۆچ بەردەوامی‌ پێدراو بەردەوامیش لە پەرەسەندندایە، ئەگەر لە ساڵانی‌ 1991 تا 2003 دەسەڵاتداران حەقێکی‌ ناحەق بە خۆیان بدەن کە سەرکەوتوانە ئه و سەردەمه ‌پڕ لە دژایەتی‌ و نەهامەتیانەیان تێپەڕاند، ئەوە لە 2003 بەدواوە دەبو حکومەت بە دوای‌ دروستکردنی‌ هەیبەتی‌ خۆیەوە بوایە، نەک لەبری‌ بنیادنانی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ بە (موچە خۆرکردنی‌ کۆمەڵگا و بەرهەم هێنانی‌ هەزاران بێکاری‌ شاراوە و پشتگوێخستنی‌ کەرتە بەرهەمبەخشەکان و بەردەوامیدان بە لەکارخستنی‌ تواناکانی‌ کار و ئاوەداننەکردنەوەی‌ گوندەکان) بەدەوامی‌ بدرایە بە ئامانجە درێژخایەنەکەی‌ ئەنفال.
ئەوەی‌ لێرەدا خستمانەڕو گێڕانەوەیەکی‌ خێرای‌ ئه و کارەساتە و ئەنجام و هۆکارو کاریگەریەکانی‌ بو، بەداخەوە سەرەڕای‌ تێپەڕینی‌ چەند دەیەیەک بەسەر ئه و کارەساتەدا هێشتا شوێنەواری‌ ئه و کارەساتە بەزەقی‌ و ئاشکرا بەسەر کەس و کاری‌ قوربانیانی‌ ئەنفال و ناوچە ڕاگوێزراوەکاندا دیارە. هێشتا هەلی‌ کار وەک پێویست له و ناوچانە نەڕەخسێنراوە.هێشتا گشت سەرانی‌ تاوانبارانی‌ ئەنفال نەبراونەتە بەردەم دادگاکان.
بەهەر حاڵ هێشتاکان لە خەمی‌ کاریگەریەکانی‌ ئەنفالدا زۆرن و بە حکومەتێک کە لە خەونی‌ سالارێتی‌ حیزبدا بێت و خەمێکی‌ بۆ ئێستاو ئایندەی‌ هاوڵاتیان نەبێت چارەسەر ناکرێن، دوا وتەشم نەفرەتە لە شاڵاوی‌ دڕندانەی‌ (ئەنفال) که ‌مێژویەکی‌ ڕەشی‌ لەڵاپەڕە سپیەکانی‌ مرۆڤایەتیدا تۆمار کرد.
Les boken: بەشێک لە ئەنفالی گەرمیان
Totalt nedlasting: 1,016 ganger
Vi ber alle forfattere, oversettere og utgivere til å informere oss om de ikke er enige å ha sine bøker lastet ned fra Kurdipedia server.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,916 ganger
HashTag
Kilder
Koblede elementer: 2
Technical Metadata
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( هاوڕێ باخەوان ) på 31-03-2014
Dette elementet nylig oppdatert av ( هاوڕێ باخەوان ) på : 24-10-2023
URL
Dette produktet har blitt sett 6,916 ganger
Attached files - Version
Type Version Redaktørnavn
Photo fil 1.0.161 KB 31-03-2014 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
PDF -fil 1.0.14 MB 233 31-03-2014 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Det som var vanskelig å leve med
21-03-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Det som var vanskelig å leve med
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 519,040
Bilder 106,411
Bøker 19,244
Relaterte filer 96,889
Video 1,377
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.516 andre!