ژمارەی عومرەکارانی هەرێم 30 هەزار کەسی تێپەڕاند
📊 ئامار و راپرسی
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی عومرەکارانی ئەمساڵی هەرێم 30 هەزار کەسی تێپەڕاندوه و هەر عومرەکارێکیش پێش سەفەری سعودیە پشکنینی تەندروستی بۆ دەکرێت و کوتانی دژی نەخۆشیە گوازراوەکان بۆ دەکرێت.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە: ژمارەی عومرەکارانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان 30 کەسی تێپەڕاند و لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی دەبێ هەموو عومرەکارێک پێش سەفەرکردنی بۆ سعودیە پێویستە پشکنینی تەندروستی و کوتانی دژی نەخۆشیە گوازراوەکان بۆ بکرێت و خاوەن کۆمپانیاکانی عومرە بەرپرسن لەم پرۆسەیە.
- 30-03-2014