ناو: ئەدهەم
نازناو: ئەدهەم بارزانی
ناوی باوک: شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
ڕێکەوتی لەدایکبوون :
16-04-196216-04-1962
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
بارزانبارزان
ژیاننامە
ئەدهەم بارزانی ڕێبەری حیزبوڵڵای شۆرشگێری کورد (KRH) بووە.
سیاسەتمەدار ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد، ناسراو بە (ئەدهەم بارزانی)، ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕیزەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2016 کراوەتە بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەدهەم بارزانی ساڵی 1962 لە گوندی لەدایکبووە و لە بنەماڵەی شێخەکانی تەکیەی بارزانە و نەوەی شێخ ئەحمەدی بارزانی (1892-1969)یە. ساڵی 1969 لە گوندی بارزان چووەتە قوتابخانە و ساڵی 1974 قۆناغی شەشەمی سەرەتایی لە شاری بەغدا تەواو کردووە و دەرچووی قۆناغی سێیەمی ناوەندییه. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەربی و فارسییە.
خەباتنامە
ئەدهەم بارزانی ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. ساڵی 1980 وەک پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە و تا ڕاپەڕینی باشووری کوردستان ساڵی 1991 لەوێ ژیانی بەسەر بردووە.
ساڵی 1980 وەک پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان پەیوەندی بە باڵی ڕاستی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ساڵی 1981 بەرپرسی لقی ئێرانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە.
لە دامەزرێنەرانی حیزبوڵای کورد بووه و دواتر باڵێکی بە ناوی حیزبوڵای شۆڕشگێڕی کورد جیاکردووەتەوە و بە ڕێبەری ئەم باڵە ناسراوە. ساڵی 2003 حزبەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و پەیوندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.
ساڵانی 2004-2008 بەرپرسی مەکتەبی کاروباری عەشایری سەر بە مەکتەبی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. ساڵانی 2005-2009 ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان بووە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2016 کراوەتە بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
[1]