图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,103
图片 105,470
书籍 19,114
相关文件 96,129
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نێچیرڤان بارزانی‌ لەبەڵگەنامەیەکی‌ ویکیلیکسدا: مانەوەی‌ کورد لەعێراق باشترە لەسەربەخۆیی‌ بەبێ‌ پشتیوانیی‌ ئەمەریکا
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نێچیرڤان بارزانی‌ لەبەڵگەنامەیەکی‌ ویکیلیکسدا: مانەوەی‌ کورد لەعێراق باشترە لەسەربەخۆیی‌ بەبێ‌ پشتیو
库尔德文件

نێچیرڤان بارزانی‌ لەبەڵگەنامەیەکی‌ ویکیلیکسدا: مانەوەی‌ کورد لەعێراق باشترە لەسەربەخۆیی‌ بەبێ‌ پشتیو
库尔德文件

دەقی‌ بەڵگەنامەکە:
ئای‌ دی‌: 05KIRKUK270
بابەت: گەشتی‌ واشنتۆن مانەوەی‌ کوردان لەعێراقدا بەهێز دەکات
سەرچاوە ڕێکخەری‌ هەرێمی‌ کەرکووک (عێراق)
بەروار: 8ی‌ کانونی‌ یەکەمی‌ 2005
پۆلێن: زۆر نهێنی‌
پوختە:
نێچیرڤان بارزانی‌، سەرۆک وەزیرانی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان ستایشی‌ سەرۆک بوشی‌ کرد لەپای‌ میوانداریکردنی‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان، مەسعود بارزانی‌. نێچیرڤان ئاماژەی‌ بەوە کرد کە ئەمەریکا وێڕای‌ ئەوەی‌ وریا بوە لەمەسەلە پڕۆتۆکۆلیەکاندا، بەڵام واهەستیکردوە کە ئەمەریکا وەک سەرۆکی‌ دەوڵەتێک پێشوازیی‌ لەسەرۆک بارزانی‌ کردوە. وتیشی‌، سەردانەکە یارمەتی‌ نوخبەی‌ کوردی‌ داوە بۆ ئەوەی‌ نیشانیبدەن کە بەدەستهێنانی‌ مافەکانمان لەعێراقێکی‌ دیموکراتدا بەپشتیوانیی‌ ئەمەریکا، باشترە لەهەوڵدان بۆ سەربەخۆیی‌ بەبێ‌ پشتگیریی‌ ئەمەریکا (یاخود هەر دراوسێیەک). بارزانی‌ و فەلاح مستەفاش، بەرپرسی‌ پەیوەندیە دەرەکییەکان، پێشبینی‌ ئەوەیان کرد کە ڕێژەی‌ دەنگدەران لەچاو ئەوەی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یەکەم زیاتر ببێت، هاوکات جەلال تاڵەبانیش لەبەغدا درێژە بەکارەکەی‌ بدات و عادل عەبدولمەهدیش ببێتە سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق. پارتی‌ بەئاشورییە هاوسۆزەکانی‌ وتوە لیستی‌ تایبەت بەخۆیان هەبێت لەهەڵبژاردنەکاندا بۆ ئەوەی‌ نوێنەرانی‌ غەیرە موسوڵمان بونیان هەبێت و هەر هەنگاوێک بەئاراستەی‌ دامەزراندنی‌ دەوڵەتێکی‌ ئیسلامی‌ پەکبخات.
گەشتێکی‌ گرنگ بۆ واشنتن
نێچیرڤان بارزانی‌، سەرۆکی‌ حکومەت ستایشی‌ سەرۆک بوشی‌ کرد بۆ میوانداریکردنی‌ مامی‌، مەسعود بارزانی‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان. ڕۆژی‌ 6ی‌ کانونی‌ یەکەم، بارزانی‌ بەجێگری‌ ڕێکخەری‌ هەرێمیی‌ ئەمەریکای‌ ڕاگەیاند، لەکاتێکدا ئەمەریکا لەروی‌ پرۆتۆکۆلەوە وریایانە مامەڵە دەکات، بەڵام واهەستیکردوە کە مامی‌ وەک سەرۆکی‌ دەوڵەتێک پێشوازیلێکراوە. ئەوان پرۆتۆکۆل و ناوەڕۆکی‌ سەردانەکەیان بەسەرکەوتنێکی‌ مەزن ئەژمارکردوە. نێچیرڤان وتی‌، سەردانەکە یارمەتی‌ نوخبەی‌ کوردی‌ داوە وای‌ نیشانبدەن کە بەدەستهێنانی‌ مافەکانیان لەچوارچێوەی‌ عێراقدا بەپشتیوانیی‌ ئەمەریکا، باشترە لەهەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی‌ سەربەخۆیی‌ بەبێ‌ پشتیوانیی‌ ئەمەریکا (یاخود هەر دراوسێیەک).
سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێم وتی‌، کەوتۆتە ژێر کاریگەری‌ ئه و تێڕوانینەی‌ سەرۆک بوش هەیبوە بەرامبەر عێراق و پابەندبون بەجێبەجێکردنی‌. ئاماژەی‌ بەوەش کرد کە کوردەکان پێشوازییەکی‌ گەرمیان لەلایەن ئەمەریکاوە لێکراوە وەک پێزانینێک بۆ ئەوەی‌ کورد لەرابردودا ئەنجامیداوە. هەروەها ئەمەریکا وێڕای‌ ئەوەی‌ بەشێوەیەکی‌ ئاسایی‌ باس لەعێراق دەکات وەک یەک قەوارەی‌ سەربەخۆ، بەڵام وایدەبینێت کوردەکانیش شوێنێکی‌ شایستە بەخۆیان هەیە لەعێراقی‌ نوێداو وەک هاوبەشێکی‌ ناو هاوپەیمانێتیەکەی‌ خۆی‌ حسابی کردون.
پێشبینیەکانی‌ هەڵبژاردن (2005)
نێچیرڤان بارزانی‌ و فەلاح مستەفا بەجیا پێشبینیەکانیان بۆ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ عێراق لەساڵی‌ 2005 بەمشێوەیەی‌ خوارەوە بو:
فەلاح: شیعەکان (80-100) کورسی‌. نێچیرڤان: (80-110) کورسی‌. (لەراستیدا 128 کورسی‌ بردەوە)
فەلاح: هاوپەیمانی‌ کورد (60) کورسی‌. نێچیرڤان: (45-55) کورسی‌. (لەراستیدا 53 کورسی‌ بردەوە)
فەلاح: سوننەکان (45-50) کورسی‌. نێچیرڤان: زیاتر لە(40) کورسی‌. (لەراستیدا 44 کورسی‌ بردەوە)
فەلاح: لیستەکەی‌ عەلاوی‌ (30-35) کورسی‌. نێچیرڤان: (25) کورسی‌. (لەراستیدا 25 کورسی‌ بردەوە)
فەلاح: ئەحمەد چەلەبی‌ (5-10) کورسی‌.
فەلاح: یەکگرتوی‌ ئیسلامی‌ کوردستان (1-2) کورسی‌. (لەراستیدا 5 کورسی‌ بردەوە)
هەردوکیان (نێچیرڤان و فەلاح مستەفا) پێشبینیانکرد ڕێژەی‌ دەنگدانی‌ ئەمجارە زیاتربێت لەوەی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یەکەم، کاتێک هەندێک لەکوردەکان دژی‌ دەستوری‌ عێراق وەستانەوە لەبەرئەوەی‌ مافی‌ سەربەخۆیی‌ تێدا نەبو، هەندێکی‌ تر لارییان نەبو لەدەنگدان، چونکە دڵنیابون لەوەی‌ هەر تێدەپەڕێت. لەئێستادا پارتی‌ هەڵمەتی‌ جەماوەریی‌ خۆی‌ سەرڕێخستوە. بەوتەی‌ خۆشیان بۆ بەشداربونی‌ زیاتری‌ دەنگدەرانه و پێویستیان بەوە نیە لەدژی‌ پارتە کوردەکانی‌ تر هەڵمەت بکەن. نێچیرڤان بارزانی‌ گلەیی‌ ئەوەی‌ کرد کە قورسە گەنجان وایان لێبکرێت دەنگبدەن. لەلایەن خۆیشیەوە جێگری‌ ڕێکخەر پێداگری‌ لەسەر گرنگی‌ ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنێکی‌ بێخەوش کردەوە دور لەهەڕەشەکردن لەکەمینەکان یاخود پارتە کوردەکانی‌ دیکە. (تێبینی‌: ئەم گفتوگۆیە لەپێش هێرشەکانی‌ دهۆک بۆ سەر یەکگرتو ئەنجامدراوە). فەلاح وتی‌، پارتی‌ پێشوازیی‌ لەچاودێرانی‌ نێودەوڵەتی‌ دەکات.
بارزانی‌ باسی‌ لەوە کرد کە بەئاشورییە هاوسۆزەکانیان وتوە لیستی‌ تایبەت بەخۆیان هەبێت بۆ هەڵبژاردن، نەک بچنە پاڵ لیستی‌ هاوپەیمانی‌ کوردستان. پارتی‌ لەهەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ عێراقدا دەیویست غەیرە ئیسلامیەکان لەپەرلەمانی‌ عێراقدا هەوڵی‌ شیعەکان بەره و دەوڵەتێکی‌ ئیسلامی‌ پەکبخەن. پارتی‌ لەلای‌ ڕونە کە دەتوانێت لەدوای‌ هەڵبژاردنەکانەوە هاوپەیمانێتی‌ لەگەڵ ئاشورییەکاندا پێکبهێنێت.
بارزانی‌ وتی‌، پارتی‌ هانی‌ ئەیاد عەلاوی‌ دەدات بۆ ئەوەی‌ بەشداری‌ له و حکومەتە بکات کە دڵنیابو لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە سەرۆکایەتی‌ دەکرێت، ئێرانیش لەلایەن خۆیەوە کێشە دروستدەکات لەحاڵەتی‌ بونی‌ عەلاوی‌ بەسەرۆک وەزیران. ئەحمەد چەلەبیش پۆستێک وەردەگرێت، بەدەر لەپۆستی‌ سەرۆک وەزیران. ئێران لەئەمەریکا زیاتر هەڵبژاردنەکانی‌ عێراقی‌ بەهەند وەرگرتوە. ئێران موچەی‌ مانگانەی‌ بۆ سیاسییەکان بڕیوەتەوه و هەڵبژاردنەکەش بەدەرفەتێکی‌ مێژویی‌ دەزانێت. ئەنجومەنی‌ باڵای‌ ئیسلامی‌ لەعێراق نزیکەی‌ 6 هەزار لایەنگری‌ خۆی‌ خزاندوەتە ناو وەزارەتی‌ ناوخۆوە. بەعسیەکان خەریکن باشتر ڕێکدەخرێنەوه و پشتیوانیی‌ مادییش دەکرێن، بارزانی‌ پێیوابو سوریا پشتیوانیان دەکات. عەرەبە سوننەکانیش تاکە گروپێکن کە ئەزمونی‌ ڕاستەقینەیان هەیە لەبەڕێوەبردنی‌ عێراقدا. بۆیە ئەگەر ئەمەریکا بکشێتەوە، مانای‌ ئەوەیە جەنگی‌ ناوخۆ ڕودەدات.
کاتێک پرسیاری‌ ئەوە کرا کە ئەگەر سەرۆک تاڵەبانی‌ پۆستی‌ سەرۆکایەتی‌ لەدەستبدات و بچێتەوە ماڵەوە، سیاسەتی‌ هەرێم گۆڕانی‌ بەسەردادێت، فەلاح مستەفا ڕەتیکردەوە شتی وا ڕوبدات. کوردێک پێویستە ببێتە سەرۆک کۆمار یان سەرۆک وەزیران یاخود سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ عێراق: تاڵەبانی‌ پاڵێوراوی‌ کورد بوە. هەروەها پێشبینی‌ ئەوەشی‌ کرد کە کوردەکان ببنە گەورەترین فراکسیۆنی‌ ناو پەرلەمانی‌ عێراق، بەڵام پێیوابو کە هیچ کێشەیەک ڕونەدات لەوەرگرتنەوەی‌ یەکێک له و پۆستە سەرەکیانەی‌ سەرەوە. وتیشی‌، پێویستە کورد لایەنەکان لەوە دڵنیابکاتەوە کە کوردەکان دەیانەوێت وەک بەشێک لەعێراقێکی‌ نوێی‌ دیموکراتدا بمێننەوە، بەمەرجی‌ بەشداربونێکی‌ دادپەروەرانە.
- 30-03-2014
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览9,395
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە
挂钩项目: 1
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 92%
92%
添加( هاوڕێ باخەوان 30-03-2014
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览9,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,103
图片 105,470
书籍 19,114
相关文件 96,129
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!