عەباس ئەبوشوارب
یەکێکە لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی شاری
سلێمانیسلێمانی.
عەباس مەحمود ئەحمەد، ناسراو بە (عەباس ئەبو شوارب) ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و نازناوەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی دانانی (سمێڵی)یەوە.
ئه و پیاوە ساڵی 1948 دەستی بەکەبابچێتی کردووە وەک (شاگرد) لای وەستا (مامەلی) هەر له و شوێنەی کە ئێستا کەبابخانەی خۆیەتی لەبازاڕی سەڕاجەکان.
هاوژین عەباس، کوڕی عەباس ئەبو شوارب بۆ خەندانی باسکرد کە باوکی لەساڵی 1963 تا 1974ەوە روویکردوەتە شاخ و پێشمەرگایەتی کردووە، پاشان لە 1974ەوە تا 1980 دووبارە هاتووەتەوە سەر پیشەکەی، دواتریش لە 1980 تا 1983 لەشاری بەغدا کەبابخانەی داناوە و لە 1983یشەوە گەڕاوەتەوە سلێمانی.
[1]
رۆژی 09-12-2014 کۆچی دوایی کرد.