ئاماری رووداوەکانی رۆژانی نەورۆز لە راپەڕین
📊 ئامار و راپرسی
خەندان هەردی حەسەن رانیە
لەماوەی سێ رۆژی یادەکانی نەورۆز لە دەڤەری راپەرین، تەنها 5 حالەتی پکدادانی ئۆتۆمۆبیل تۆمارکراوە.
بەریوەبەرایەتی هاتوو چۆی راپەرین رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا تەنها 5 حالەتی پیکدادانی ئۆتۆمبیل روویداوه و بەوهۆیەوە 12 کەس بریندار بوون.
نەقیب سامان ئیبراهیم وتەبیژی بەریوەبەرایەتی هاتوو چۆی راپەرین تایبەت بە خەندانی راگەیاند،" دوای ئامادەباشیی کارمەندانی پۆلیسی هاتوو چۆ لە دەڤەری راپەرین، لەماوەی سێ رۆژی یادی نەورۆز، ئەرکی خۆیان بەباشی راپەڕاندووه و بەوهۆیەوە کەمترین حاڵەتی روودانی هاتوچۆ رویداوە"، وتیشی: بەهۆی ئه و پێنج رووداوەی هاتوچۆ، 12 کەس بریندار بوون کە ژن و منداڵیان تێدایە .
هەر سەبارەت بە ئاماری رووداوەکانی رۆژانی نەورۆز، وتە بیژی بەریوەبەرایەتی تەندروستی راپەرین بە خەندانی راگەیاند، " کۆی رووداوەکان کە لە سنوری بەریوەبەرایەتیەکە تۆمارکراون، 7 حاڵەتی مردن بوون کە لە نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەست داوه، هەروەک 7 حاڵەتی سوتاوی و 8 حاڵەتی برینداری هاتووچۆش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان و 1 حالەتی نەوت خواردنەوە هەبووە وە 18 حالەتی برینداری جۆراو جۆر تۆمارکراون کە بەهۆی شەڕکردنەوە برینداربوون.
بەپی ئامارەکان، دەرکەوتووە، رۆژی نەورۆزی ئەمساڵ، کەمترین حاڵەتی هاتوچۆ و رووداوی تر تۆمارکراون لە سنوری دەڤەری راپەرین، ئەمەش بەبەراورد بەساڵانی پێشوو.
- 24-03-2014