- ڕۆژنامەنوس سروە عەبدولواحید لە کەناڵی ئێن ئارتی لەبەردەم قاوەخانەی مەچکۆ لە شاری هەولێر هێلکەباران کرا، دوای ئەوەی بەمەبەستی پشودان و دانیشتن لەگەڵ چەند کەسێکی تر ڕووی لەو قاوەخانەیە کردبوو.
- لەناو شارۆچکەی دوزخورماتوو ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێنرایەوە و بەو هۆیەشەوە 13 کەس برینداربوون.
- بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە ئەمشەو تەقەیەکی زۆری خۆشی لە شاری کەرکووک کرا و 4 کەس برینداربوون.