کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 516,442
ۋېنۍ 105,223
کتېبۍ PDF 19,086
فایلی پەیوەڼیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
پارێزگای هەڵەبجە دەیان گیروگازی لە پەرلەمانی عیراقدا بۆ قوتدەکرێتەوە
بە ڕانۋیسېۋی پوخت دلۍ ماشێنو گېڵایەنە گېڵە، بەدڵنېیاییۆ ئەنجامېۋی خاس بەدەسماری!
پېڕە: بەڵگەنامۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پارێزگای هەڵەبجە دەیان گیروگازی لە پەرلەمانی عیراقدا بۆ قوتدەکرێتەوە
بەڵگەنامۍ

پارێزگای هەڵەبجە دەیان گیروگازی لە پەرلەمانی عیراقدا بۆ قوتدەکرێتەوە
بەڵگەنامۍ

نەورۆزی ئەمساڵ، گەرچی لە هەلومەرجی هێرشی تیرۆریستان و، ئاستەنگی ئابوری هەرێم دەگێڕین، بەڵام سەرەنجامی تێکۆشانی یەکێتی و لایەنەکانی ترو خەباتی مەدەنی خەڵکی هەڵەبجە، حکومەتی هەرێم وەڵامی بارودۆخە دژوارەکەی ناوچەکەو عیراقی، بە سوربون لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان و خەڵکی دایەوەو هەڵەبجەی، وەکو چوارەمین پارێزگای کوردستان، کردە تاجەگوڵینەی نەتەوایەتی سەر ئارامگای شەهیدانو تێکڕای قوربانیانی دەڤەرەکە.

گەلی کۆڵنەدەری کوردستان!
بەدرێژایی مێژووی کۆن و نوێ، لەبەر عیشقی ئازادی و ڕزگاری، هەرگیز نەتەوەی کورد نەیهێشتووە مەشخەڵی جەژنی نەتەوایەتی نەورۆز، لە دەرون و دەستی وەچە جوامێرەکانی بکوژێنرێتەوە.

ئەم مەشخەڵە، هەمیشە ڕوناکیی بەرەنگاری بەخشیوەتە خەباتی ڕزگاری.

نەتەوەی کورد، نەک هەر گیانی بەرەنگاری، بەردەوام پاراستوەو پەرەپێداوە، بەڵکو لەوپەڕی ڕۆژگارە نەهامەتیەکانیشدا، ژیلەمۆی ناوبەناو تاوسەندوی خەباتی ئازادیخوازانەی دەروبەریش بووە، داگیرکەرەکانیش، بۆئەوەی دەسەڵاتی ستەمکارانەیان بپارێزن و بسەپێنن، بەشێک لە ستراتیژیان پەلاماردانی کوردستان بووە، هەربۆیە، لەسەدەکانی ناوەڕاستەوە، کەوتونەتە وێزەی میرنشینەکانی کوردستان و خاپوریان کردون. تاوانیان گەیاندە جەنگی چاڵدێران و ڕێکەوتنی عوسمانی و سەفەوی، هەروەها ڕێککەوتنەکانی ئەرزڕوم و هەردوو ڕێککەوتنامەی زەهاویش، دژی سەردارە سەروەریخوازەکانی کورد.

لەدوای جەنگی یەکەمی جیهان و ڕێککەوتنامەی سایکس پیکۆ، پەیمانی سنتۆ، ئاخریشیان ڕێکەوتنامەی جەزائیر، بەڵگەی درێژەی داگیرکەرانی کوردستانن بەرامبەر نەتەوەی کورد.

لەبەرامبەردا کورد، نەک وەڵامی ڕقی بە ڕقی پێچەوانەوە نەداوەتەوە، بەڵکو بە سیاسەتی ئاشتیو خەباتی بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان وەڵامی داوەتەوە. گەرچی ئاشتیخوازی کورد، بەرامبەر سیاسەتی دوژمنایەتی، لەلایەن هێزە باڵادەستەکانی نەتەوە سەردەستەکانەوە، هەتا داگیرکردنی کوێتو کۆتایی جەنگی سارد، نەک پێینەزانراوە، بەڵکو ناسیۆنالیستە گۆشەگیرو سەلەفیەکان، وەکو تەواوکەری سیاسەتی داگیرکەران، شۆڤیەنیەتیان کردۆتە بەشێکی باوەڕی ڕای گشتی، کە ئاسەوارەکەی هەتائێستاش لە میدیای عەرەبی و فارسی و تورکیدا، ماوە.

مەشخەلڕ بەدەستانی نەورۆز !
گەلەکەمان گەلێکی لەخۆبوردووە، بۆیە، لەشۆڕشدا دیل ڕێزی لێگیراوەو لەراپەڕینیشدا، دیل، خزمەت کران.

ئەمە جگەلەوەی تەواوی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی عیراق، بەسەر بەردەبازی پێشمەرگەو ئەزمونی حوکمڕانی کوردستانەوە، پەڕینەوە بۆ بەغدادو لەعێراقی نوێشدا، پاڵپشتی هێزەکانی کوردستان، کاریگەر بوو، هێزەکان شوێنی شیاوی حوکمڕانییان دەستکەوت.

چەندین جار لەجەنگی ئەهلی، بەهۆی سیاسەتی دووربینانەی سەرکردایەتی سیاسی کوردەوە، لەسەروی هەموشیانەوە، سەرۆک مام جەلال، عیراق دەرباز دەکرا.

بەداخەوە، لەعیراقدا، نە دەرس لە مێژووی خوێناوی کۆن، وەکو پێویست وەرگیراوە، نە خزمەتە بەردەوامەکانی مێژووی نوێی کورد، لەبەرچاوگیراوە.

لەکاتێکدا ئەم ڕاستییە تاڵانە بیردەخەینەوە، بێگومان، هەڵوێستی هێزە چەپ و هەتاڕادەیەکیش دیموکراتخوازانی عیراق و ناوچەکە لەچلەکانەوە، لەپشتیوانیکردنی کوردستان.
هەروەها، هەڵوێستی خوالێخۆشبوو سەماحەتی (سەید موحسین حەکیم) وەکو نەخشی مێژوو، کە تەحریمی شەڕی لەکوردستاندا لەشۆڕشی ئەیلولدا کرد، قەت فەرامۆش ناکەین.
کە هەتا ئێستاش لەناو شیعەدا کاریگەری هەیە.
ئەم هەڵوێستانە لەویژدانی گەلەکەماندا چەسپیون، بەڵام مەترسیمان لەوڵاتانی ناوچەکەداو لە بەشەکانی کوردستاندا، نەبونی دیموکراسیو چارەسەرنەکردنی کێشە لەمێژینەکانە، کە سەرەنجامی ئەو بارودۆخە لەمێژینەیەشە، ناوچەکە کەوتەوە ناو گێژاوی جۆراوجۆرەوە، بێئەوەی هەتائێستاش، ئاسۆیەکی ساماڵ لە بەدیهێنانی دیموکراسی دەرکەوتبێ. نزیکترین نمونەش ڕابونی ڕۆژئاوای کوردستانو دەسەڵاتی خۆبەرێوەبردنیانە، کە لەبری پشتیوانیکردنیان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە، کە خۆیان دوچاری شەڕی ئەهلی بون، دوژمنایەتی دەکرێن. تەنانەت لەعیراقیشدا، سەرەڕای ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام و سەلماندنی دەستوری گەلپەسەندیش.

بەردەوام کێشەی چارەسەرنەکراو، لەسەر کێشەی تازەسەرهەڵداو، کەڵەکە دەکرێن و دۆخەکە خزێندراوەتە ئەگەری دۆخێکی مەترسیدارتر!

هاووڵاتی ئازیز !
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاپەڕاندنی ئەرکە بنچینەییەکانی دیموکراسی، لەناو پرۆسەیەکی مێژووییدا دەبینێ. ئەم ئەرکانەش، بەئارەزوی هیچ کەسێکو لایەک دەسکەنە ناکرێ. پابەندبون بەدەستورو سیاسەتی بەدیهێنانی ئەرک بەئەرکی ئەرکەکانی دیموکراسیو سازانی نیشتمانی، دەبوایە بەکردەوە ڕەنگی ڕاستەقینەی بدایەتەوە. کەچی بەپێچەوانەوە، چارەسەرنەکردنی کێشەکان، لە مەترسییە ترسناکەکانی دۆخی ئێستان.

ئۆباڵی ئەم دۆخەش، جگە لە حکومەتی عیراق، دەکەوێتە ئەستۆی هەندێک لە هێزە سیاسیەکانی بەناو بەرهەڵستکاریش، کە بەهەڵوێستی هەڵەو سیاسەتی کاردانەوەو ڕقەبەرایەتی، دۆخەکەیان لەگرێژنە دەرکردووە!
لەکوردستانیشدا، گەلەکەمان، نیگەرانی بەرامبەر حکومەتەکانی عێراقو زۆربەی ئۆپۆزسیۆنیش هەبووەو هەیە. سەبارەت بەوەی:

- هەشت سالڕ بەسەر پەسەندکردنی دەستورو جێگیرکردنی مادەی (140) تێدەپەڕێ، کەچی کابینە پێکهێنراوەکان لەو ساڵانەدا، هەنگاوی بنەڕەتیان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی مادەی (140) نەناوە.

- زۆربەی ئۆپۆزسیۆن، بەتایبەتی ئەوانەی لەناو (العراقیە)دا کۆبونەتەوە، هاوشانی ڕەوت و هێزی مەزهەبی تریش، نەک پشتیوانی کورد بۆ گێڕانەوەی ناوچە دابڕێندراوەکانی دەرەوەی هەرێم ناکەن، بەڵکو لەناو ئەماندا، سیاسەتی شۆڤێنی مەترسیدارتر سەبارەت بە کەرکووکو خانەقینو ژەنگار، پەیڕەودەکرێ.

- پرسی نەوت، ساڵەهایە بە چارەسەرنەکراوی هێڵراوەتەوە، بەڵکو کێشەی بودجەو موچەو مافە مەدەنیەکانی کوردستانیشی خرایەسەر!
- چارەسەرنەکردنی ئەو کێشانە، کەلێنی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و ئەمنیەکانی لەعێراقو لەنێوان بەغدادو هەرێمدا، فراوانتر کردووە، ئەمەش، مەترسییە گەورەکانی ناوچەکەشی، پەلکێش کردە ناوەڕاست و خوارووی عێراق. ناوبەناو تیرۆریستەکان کنەی ئەنجامدانی تاوان لەکوردستانیشدا دەکەن.

- بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، کە هەموو لایەک فرمێسکی بۆ دەڕێژن، مەخابن، دوای ئەوەی حکومەتی عیراق پەسەندی کرد، دەیان گیروگازی لەپەرلەمانی عیراقدا، بۆ قوتدەکەنەوە.

- ئەو بارودۆخەی عێراقو چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان بەغدادو هەرێم، ئێمە بەقوڵی دەترسێنێ، بەتایبەتی لە نەبونی سیاسەتی لێبڕاوی چارەسەرکردنی کێشەکانو هێرشی تیرۆریستەکانو لێکترازانی هێزە سیاسیەکان لەناو خۆیاندا، کاریگەری نالەباری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنیش دەبێ و هێزەکانی دەسەڵات و دژە دەسەڵات، دەخاتە ناو ململانێی ناتەندروستی هەڵبژاردنەوە!

گەلی کوردستان !
خەڵکی هەڵەبجە !

مەکتەبی سیاسی یەکێتیەکەتان، لەکاتێکدا جارێکی تر پیرۆزبایی گەرمتان، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزو هاتنەوەی بەهار لێدەکات، لەناخەوە، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە سەراپا دانیشتوانی هەڵەبجەو ناوچەکەو نەتەوەکەشمان، بەبۆنەی بەپارێزگابونی هەڵەبجەوە دەکات. دڵنیاشین، لەمەودوا، پەرلەمانی کوردستانو حکومەتی هەرێم، توانایان دەخەنەکار، هەتا پێویستیەکانی پارێزگایەکی نوێ، لە هەڵەبجەی نوێخوازدا، لە ژێرخان و سەرخانی پارێزگاکەدا، بێننەی. هەر ئەمەش ببێتە سەرەتای سیاسەتی شێلگیرتر بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هەڵەبجەو تەواوی ناوچە کیمیابارانکراوەکان و ئەنفالکراوانیش.

یەکێتی، وەکو هەمیشە، دوپاتیدەکاتەوە، ئەرکی سەرشانی لە کابینەی هەشتەمو لەناو پەرلەماندا، بۆ بەدیهێنانی پارێزگایەکی هاوچەرخ، بەدیدێنێ. لەسەر ئاستی عێراقیشدا، یەکێتیەکان، دەبنە جەنگاوەری یاساییو ئیداریو ئاوەدانی.. دڵنیاشین، ئیرادەی گەلەکەمانو خەڵکی هەڵەبجەی شەهیدگای کوردستان، بەسەر کێشەکاندا، سەردەکەون.

دیسان پیرۆزبێ دوو جەژنەی کوردستان، نەورۆزی دێرینەو هەڵەبجەی پارێزگای بەرەو مۆدێرنە.

هەر سەرکەوتوو بێ.. ئیرادەی دیموکراسی و دادپەروەری.


مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
20-3-2014
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 8,111 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 86%
86%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 19-03-2014 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:24-10-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 8,111 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
سەوقاتی ئېژا مامۊسا حەمەکەریم هۆرامی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کوڵەباس
بە حیسابو ئی هەچکوچا بۊ، ئېساڵ چەمتا نمەگنۊ جەشنۍ
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کوڵەباس
نەقیزۍ هەرەکەی نەڎۊ
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
کوڵەباس
باسێوی فەرهەنگی دەگاو گوڵپی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
نەوروٙزیچ (یانەو بیەی) کوردان (وەرخیٛزو وەڵاتی سەرچەمەو ویٛئەرمانای فەرهەنگی نەتەوەیین)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 516,442
ۋېنۍ 105,223
کتېبۍ PDF 19,086
فایلی پەیوەڼیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
سەوقاتی ئېژا مامۊسا حەمەکەریم هۆرامی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کوڵەباس
بە حیسابو ئی هەچکوچا بۊ، ئېساڵ چەمتا نمەگنۊ جەشنۍ
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کوڵەباس
نەقیزۍ هەرەکەی نەڎۊ
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
کوڵەباس
باسێوی فەرهەنگی دەگاو گوڵپی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
نەوروٙزیچ (یانەو بیەی) کوردان (وەرخیٛزو وەڵاتی سەرچەمەو ویٛئەرمانای فەرهەنگی نەتەوەیین)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.297 چرکە(چرکۍ)!